fbpx
Shadow Shadow

هەفتەی داهاتوو وەزیرێکی دیکەی حکومەتی هەرێم دەستبەکاردەبێت

13:54 شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد –

 

بڕیارە هەفتەی داهاتوو، سەرۆکى حکومەتى هەرێم فەرمانى دەستبەکاربوون بۆ ئایدن مەعروف دەربکات، تا وەک وەزیری هەرێم بۆ کاروبارەی پێکهاتەکان دەستبەکاربێت.

.

ئایدن مەعروف بە ناس کوردی ڕاگەیاند “بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە، 22ی ئەیلولی 2019، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی فەرمی پۆستی وەزیری كاروباری پێكهاتەكان دیاری بكات”.

.

ئایدن مەعروف ئاماژەی بەوەدا “بەپێی ئەوەی کە تا ئێستا ئاگادارکراومەتەوە، ڕەنگە ڕۆژی یەكشەممە وەكو وەزیری كاروباری پێكهاتەكان دیاریبكرێم و ئەركەكەشم دەستنیشان بكرێت”.

.

كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سێ‌ پلەی وەزیری هەرێمى لەخۆ دەگرێت، ڤالا فەرید ئەركی وەزیری هەرێم بۆ پەیوەندییەكانی نێوان حكومەت و پەرلەمانی پێسپێردراوە، لە كۆبوونەوەی چوارشەممەی رابردووى حكومەتیشدا، خالید شوانی، وەكو وەزیری هەرێم بۆ کاروبارى دانوستانەكانی نێوان عێراق و هەرێم دیاریكرا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل