Shadow Shadow

هەفتەی داهاتوو هەولێر میوانداری جامی ڕۆژئاوای ئاسیا دەکات

13:04 پێنج شه‌ممه‌ 25 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

هەردوو شاری هەولێر و کەربەلا لە سەرەتای مانگی داهاتوو، بە هاوبەشی میوانداری پاڵەوانێتی جامی ڕۆژئاوای ئاسیا دەکەن، کە چەند هەڵبژاردەیەکی بەهێزی ئاسیای تێدایە.

.

عەبدولخالق مەسعود، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ڕایگەیاندووە، لە 3ی مانگی داهاتوو پاڵەوانێتی جامی ڕۆژئاوای ئاسیا بە هاوبەشی لە هەردوو شاری هەولێر و کەربەلا بەڕێوەدەچێت، کە هەڵبژاردەکان دەکرێن بە دوو گروپەوە و گروپی یەکەم لە شاری هەولێر و گروپی دووەم لە شاری کەربەلا یارییەکان دەکەن.

.

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، هەشت هەڵبژاردە بەشدارن لە پاڵەوانێتییەکەدا، گروپی یەکەم لە هەڵبژاردەکانی سعودییە، کوەیت، بەحرەین و ئوردون پیکهاتوون و لە هەولێر یاری دەکەن، گروپی دووەمیش پێکهاتوون لە عێراق، سوریا، لوبنان و یەمەن و لە شاری کەربەلا یاری دەکەن.

.

باسی لەوەشکرد، یەکەمی هەردوو گروپەکە لە 8ی مانگی داهاتوو لە شاری کەربەلا یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە ئەنجام دەدەن.

.

پێشتر شاندێکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ رۆژئاوای ئاسیا سەردانی شاری هەولێریان کرد بە مەبەستی پشکنینی چەند یاریگا و هۆتێلێکی شارەکە، بۆ ئەوەی لە ئامادەیی ئەو یاریگا و هۆتێلانە دڵنیا بن بە مەبەستی میوانداریکردنی جامی رۆژئاوای ئاسیا.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل