fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

هەفتەیەکی یەکلاکەرەوە لە واشنتن..کۆمارییەکان پشتى سەرۆکەکەیان دەدەن لە زەوى؟

15:57 شه‌ممه‌ 18 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد –

 

ئەم هەفتەیە یەکلاکەرەوە دەبێت لە پرسی سەندنەوەى متمانە لە دۆناڵد ترەمپ، دیموکراتەکان هەموو هەوڵێکیان خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی لەڕێگای چەند تۆمەتێکەوە دوریبخەنەوە، بەڵام پێدەچێت ئەوە کارێکى “مەحاڵ” بێت، ئەگەر کۆمارییەکان پشت لەسەرۆکەکەیان نەکەن.

.

بڕیارە لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا و ڕۆژی سێشەممە بەشێوەیەکی فەرمی لەسەر داوای زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە دیموکراتەکان زۆریەنەیان پێکهێناوە، دۆناڵد ترەمپ لەسەر خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و لەمپەڕ دروستکردن بۆ کارەکانی کۆنگرێس دادگایی بکرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵ ئەنجام بدرێت.

.

بەڵام دۆناڵد ترەمپ هەر لە ئێستاوە جگە لەبەتوندی ڕەخنەگرتن لە دیموکراتەکان و ئەنجومەنەکەیان و هەوڵەکانیان بۆ لابردنی، بەهیچ شیوەیەکیش ئامادە نییە بچێتە دانیشتنەکە بەڵکو ئەو ڕۆژەی ئەوان دایانناوە بۆ لێپێچینەوە ترەمپ، ئەو لە شاری داڤۆسی سویسرا لەگەڵ سەرکردەکانی جیهاندا بەشداری لوتکەی ئابوری جیهان دەکات.

.

بەڵام بەپێی ئەو ڕێکارانەی دیموکراتەکان گرتویانەتە بەر، ئەگەر هەیە گەشتەکەی ترەمپ بەو شێوەیە نەبێت کە خۆی دەیەوێت و هەوڵەکان بۆ لابردنی بەرنامەکانی تێک بدەن.

.

ئەم هەفتەیەش بۆ واشنتن هەفتەیەکی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ ئەنجامی هەموو ئەو بانگەشانەی ماوەی زیاتر لە چوار مانگە دیموکراتەکان دژی ترەمپ بڵاویانکردووتەوە.

.

ڕۆژی 17ی کانونی دووەم:

.هەفتەیەکی یەکلاکەرەوە لە واشنتن..کۆمارییەکان پشتى سەرۆکەکەیان دەدەن لە زەوى؟

ڕۆژی هەینی، کۆشکی سپی ئەمریکا ڕایگەیاند، ژمارەیەک پارێزەر ئامادەکراون لەلایەن دەستەی بەرگریی لە سەرۆکی ئەمریکاوە بۆ ئەوەی بەفەرمی لە دانیشتنەکانی دیموکراتەکان لەڕۆژانی داهاتوو ئامادەبن، تا بەفەرمی تۆمەتەکانی دیموکراتەکان دژی ترەمپ تۆمار بکەن و خۆیان ئامادە بکەن بۆ وەڵامدانەوەی تۆمەتەکان.

 

ڕۆژی 18ی کانونی دووەم:

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە زۆرینەی ئەندامەکانی لە دیموکراتەکان پێکهاتوون، نوسراوێکی بەڵگەنامەیی پوخت و ڕێکخراو ڕادەستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکەیان بکات، کە چەند تۆمەتێکی دژی دۆناڵد ترەمپ تێدایە  و دیموکراتەکان دەتوانن لە بەیانی ڕۆژی، شەممە کاتژمێر 8:00ی سەرلەبەیانییەوە تاوەکو کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەو ڕۆژە ئەوکارە ئەنجام بدەن و بەپێچەوانەوە داواکەیان وەرناگیرێت.

.

هاوکات تاوەکو کاتژمێر 6:00ی بەکاتی واشنتن ئەمڕۆ، ترەمپ دەتوانێت بەنوسراوی فەرمی وەڵامی تۆمەتەکانی دیموکراتەکان بداتەوە، یاخود ئامادەیی خۆی دەرببڕێت بۆ ئامادەبوون لە دادگاییکردنەکە.

.

رۆژی 20ی کانونی دووەم

ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە، لەکاتژمێر 8:00ی سەر لەبەیانییەوە تاوەکو کاتژمێر 1:00ی نیوەڕۆ لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەران کات هەیە، بۆ ئەوەی بەفەرمی وەڵامی، وتەکانى دۆناڵد ترەمپ بدەنەوە کە پێشتر ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی کردووە.

.

پێویستە لەسەر ترەمپ دوای ئەوە بەشێوەی ورد و تەواو بەنوسراوی فەرمی لەڕێگای پارێزەرەکانییەوە وەڵامی سەرجەم تۆمەتە نوێ و کۆنەکانی ئەندامەکانی ئەنجومەنەکە بداتەوە.

 

ڕۆژی 21ی کانونی دووەم

هەفتەیەکی یەکلاکەرەوە لە واشنتن..کۆمارییەکان پشتى سەرۆکەکەیان دەدەن لە زەوى؟

ئەگەر بێت و کۆشکی سپی یاداشتێکی نوسراوی ئەندامانی ئەنجومەن بداتە ترەمپ بۆ بانگهێشتکردنی بۆ بەردەم لێپرسینەوە، دەبێت ترەمپ تاوەکو نیوەڕۆی ڕۆژی 21ی کانونی دووەم، بەفەرمی یان ئامادەیی خۆی نیشانبدات بۆ ئامادەبون یاخود تانە لەبڕیارەکە بدات.

.

ئەگەر ترەمپ ڕازی بێت ئەوا ڕاستەوخۆ دادگاییکردنەکە لە کاتژمێر 1:00ی ڕۆژی سێشەممە 21ی کانونی دووەم بەڕێوەدەچێت و چاوەڕواندەکرێت شەش ڕۆژ بەردەوام بێت.

.

هەر لە ئێستاشەوە دیموکراتەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران ژمارەیەک پارێزەرەی زۆر و ناسراویان دابینکردووە بۆ ئەوەی تۆمەتەکانیان لەسەر ترەمپ تۆخ بکەنەوە و هەوڵبدەن بەسەریدا بیسەپێنن.

.

ئەو ڕۆژەش کە دادگاییکردنەکە بەڕێوەدەچێت ڕێگا بەسەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنەکە دەدرێت لێپرسینەوەى چڕ لەگەڵ ترەمپ بکەن و پرسیار و رەخنەکانی ئاڕاستە بکەن.

.

کۆتا ڕۆژەکانی کانونی دووەم

.

لە ڕۆژەکانی کۆتایی مانگی کانونی دووەم، دیموکراتەکان ژمارەیەک شایەت لەسەر تۆمەتەکانیان دژی ترەمپ بانگهێشتی ئەنجومەنەکەیان دەکەن.

.

ڕۆژی 4ی شوبات

ڕۆژی سێشەممە 4ی شوباتی 2020، دۆناڵد تڕەمپ وتاری ساڵانەی سەرۆکایەتییەکەی لە کۆبونەوەیەکی هاوبەشی هەردوو ئەنجومەنەکەی کۆنگرێسدا پێشکەش دەکات.

.

ئەگەر بێت و دوای دادگاییکردنەکە ئەنجومەنی نوێنەران کە زۆرینەی دژەکانی ترەمپی تێدایە، دەنگ بدەن بە دورخستنەوەی، ئەوا دەبێت زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانیش کە زۆرینەیان لە کۆمارییەکانن و پاڵپشتی ترەمپن دەنگ بدەن بە دورخستنەوەی ترەمپ، پاشان دەتوانرێت دوربخرێتەوە.

.

بەو شێوەیەش متمانە سەندنەوە لە ترەمپ کارێکی مەحاڵ دەبێت، چونکە هیچ کات کۆمارییەکان پشتی سەرۆکەکەی خۆیان نادەن لەزەوى، پشتیوانی داوای دیموکراتەکان ناکەن، هەروەها تەنها دیموکراتەکانیش سکاڵایان لە ترەمپ هەیە دەربارەی لەمپەڕ دروستکردن بۆ کارەکانی کۆنگرێس.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل