Shadow Shadow

هەفتەى داهاتوو شاندێکى هەرێم بۆ “پرسی نەوت و بودجە” سەردانی بەغدا دەکات

15:54 چوار شه‌ممه‌ 11 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیار درا هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومەت سەردانی بەغدا بکات “بە مەبەستی گفتوگۆ و ئالوگۆڕکردنی زانیاری سەبارەت بە پرسی بودجە و بەشداری هەرێمی کوردستان لە قۆناخی سەرەتای ئامادەکردنی رەشنووسی بودجەی 2020 لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵ.”

.

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی ئەیلولی 2019، کە لە ماڵپەری حکومەت بڵاوکراوەتەوە، “سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەرئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ و ئەندامانی لیژنەی دارایی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان کە ڕۆژی 8ی ئەیلول لە هەولێر بەسترا خستەڕوو.”

.

هاوکات کۆبوونەوەکە بڕیاری داوە بە بانگهێشتکردنی لیژنەکانی (دارایی، نەوت و گاز، یاسایی) لە پەرلەمانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان.

زیاتر لەوەش، رۆژی پێنجشەممە، 12ی ئەیلولی 2019، شاندێکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ خستنەڕووی داتا و زانیاریی پێویست لە بارەی گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.

.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوی حکومەتى هەرێم، “لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا وەزیری پلاندانان ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە پڕۆژەی سەرژمێری لە عێراق پێشکەش کرد کە بڕیارە ساڵی 2020 ئەنجام بدرێت، وەزیری پلاندانان تیشکی خستە سەر لایەنەکانی ئەم پڕۆژەیە و ئامادەکارییەکانی هەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە بڕیاردرا لیژنەیەکی تایبەت پێکبهێرێت بۆ هەڵسەنگاندنی پڕۆژەی سەرژمێرییەکە بەرەچاوکردنی بەرژەوەندی کوردستانییان بە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانەوە.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل