fbpx
Shadow Shadow

هەسەدە چالاکییەکانى 24 کاتژمێری ڕابردووی شەڕڤانانی بڵاوکردەوە

22:16 پێنج شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

هێزەکانی سوریای دیموکرات بەرخۆدانی 24 کاتژمێری ڕابردووی شەڕڤانانی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە عەین عیسا و تەلتەمەڕ و چەند گوندێکی دیکە ڕووبەڕووی چەندین هێرشی توندی میلیشیاکانی تورکیا بوونەتەوە و وەڵامی توندیان داونەتەوە، لەو هێرشانەشدا چوار هاووڵاتی سڤیل شەهید بوون.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا هەسەدە، ئاماژەى بەوە کردووە “لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، میلیشیاکانی تورکیا چەندین هێرشی قورسیان لە ڕێگەی موشەک و چەکی قورسەوە ئەنجامداوە و گوندەکانی عەین عیسا و تەلتەمەر و چەند گوندێکی دیکەیان بۆردومان کردووە”.

.

هەسەدە، روونیکردۆتەوە، شەڕڤانەکانیان وەڵامی توندی ئەو هێرشانەی میلیشیاکانی تورکیایان داوەتەوە و ڕیگەیان نەداوە پێشڕەوی بکەن.

.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هەسەدە، بەهۆی بۆردومانەکانەوە لە تەلتەمەر چوار هاووڵاتی سڤیل شەهید بوون و 14ی دیکەش برینداربوون.

.

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، تورکیا ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتنی بە ئامانج گرتووە کە ویستویەتی بریندارەکان ڕزگار بکات، بەڵام ئۆتۆمبێلەکە سوتاوە و شۆفێرەکەشی شەهید بووە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل