fbpx
Shadow Shadow

هەسەدە و یەپەگە و هاوڵاتییان پێکەوە سەرێکانی چۆڵ دەکەن

18:03 یه‌ك شه‌ممه‌ 20 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئاژانسی AFP ئاشکرایکرد، سەرجەم هێزەکانی هەسەدە و یەپەگە و هاوڵاتییانی سڤیل شاری سەرێکانیان چۆڵ کرد و لە شارەکە دەچنە دەرەوە.

,

ئەو ئاژانسە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بەو ناوچانە، هەسەدە و یەپەگە شاری سەرێکانیان چۆڵ کردووە و هاوڵاتسیانیش بەدوایاندا شارەکە جێدەهێڵن.

,

ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ تیمێکی پزیشکی چونە ناو شاری سەرێکانی، هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستیان بە کشانەوە لە شارەکە کردووە.

,

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 17ی تشرینی یەکەمی 2019، ئەمریکا و تورکیا ڕێککەوتنێکیان لەبارەی ناوچە سنورییەکانی نێوان تورکیا و سوریا ئەنجامدا و بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش پێویستە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا هەسەدە و یەپەگە بە قوڵایی 32 کیلۆمەتر لەو ناوچانە بکشێنەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل