fbpx
Shadow Shadow

هەسەدە: هیچ شەڕڤانێکمان لە سەرێکانی نەماوە

19:09 یه‌ك شه‌ممه‌ 20 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، هیچ شەڕڤانێکیان لە شاری سەرێکانى نەماوە و لەئێستادا میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە تورکیا چونەتە ناو شارەکە.

.

کینۆ گابریال، وتەبێژی هەسەدە، ئاشکراى کرد :”بە گوێرەی ڕێککەوتنەکەی نێوان ئەمریکا و تورکیا بۆ دروستکردنى ناوچەى ئارام، لە سەرێکانى کشاینەوە و لە ئێستادا هیچ شەڕڤانێکمان لەو ناوچەیە نەماوە”.

.

وتەبێژی هەسەدە، روونیکردەوە، لە ئێستادا سوریا و گروپە چەکدارە جیهادییەکانی سەر بەو وڵاتە دەستیان بەسەر شاری سەرێکانیدا گرتووە.

.

پێشتر ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە) چەندین تیمی پزیشکی چونەتە ناو سەرێکانی و برینداران و شەهیدەکانیان بەرەو قامیشلۆ بردووە و هەسەدەش دەستی بە کشانەوە لە شارەکە کردووە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل