fbpx
Shadow Shadow

هەسەدە: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 13 چەکداری تورکیا کوژراوون

19:58 هه‌ینی 08 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

هێزەکانی سوریاى دیموکرات لەراگەیەندراوێکدا ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانى 24 کاتژمێری ڕابردووی شەڕڤانانی لە دژی داگیرکەرانى تورکیا ئاشکرا کرد و تیایدا ئاماژە بە کوژرانى زیاتر لە 13 چەکدارى تورکیا دەکات.

.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ئێوارەی ئەمڕۆ (هەینی، 8ی تشرینی دووەمی 2019) ئەنجامی چالاکییەکانی شەڕڤانانی هەسەدەی لە چوارچێوەی “ئۆپەراسیۆنی پاراستنی ڕەوا و هێرشی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک و چەکدارەکانی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا” بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد “لەماوەی 24 کاتژمێردا 13 چەکدار کوژراوون و 19 کەسیشیان بریندار بوون”.

.

ناوەندی ڕاگەیاندنی چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژەی بەوەداوە :”لە ئەنجامی بەرخۆدانی هێزەکانیاندا 12 شەڕڤان گیانیان بەخت کردووە و حەوت شەڕڤانیش برینداربوون”.

.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، روونیکردۆتەوە:”لە ئێستادا شەڕ لە بەرەکانی تەلتەمەر و ئەبو راسێن و سەرێکانی و گرێ سپی بەردەوامە و سوپای تورکیا بە تانک و تۆپ و فڕۆکە بەردەوامە لە بۆردومان و تۆپباران بەڵام شەڕڤانان بەرخۆدانی بێوێنەیان کردوە”.

.

لەبەیانی ئەمڕۆشەوە شەڕڤانان سێ زرێپۆشی سوپای تورکیایان تەقاندوەتەوە و هەروەها شەڕڤانان لە گوندی مەسعودیە-ی باشوری ڕۆژهەڵاتی گرێ سپی، تانکێکی سوپای داگیرکەری تورکیان تەقاندەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل