fbpx
Shadow Shadow

هەسەدە: لە شەوی ڕابردووەوە تا ئێستا 78 چەکدار و سەربازی تورک کوژراون

20:52 دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند، شەڕڤانان لە ڕۆژئاوای کوردستان سەرکەوتنێکى گەورەیان بەدەستهێناوە.

,

ئەمڕۆ دووشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2019، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)  ئاماری شەڕی 14ی تشرینی یەکەمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە: “لە ئەنجامی شەڕی دوێنێ شەو تا ئێستا لە دژی داگیرکەران بەدرێژایی سنورەکان، 78 چەکدار و سەربازی تورک کوژراون، هەروەها 20 شەڕڤان و 15 هاوڵاتی سڤیلیش شەهیدبوون”.

,

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە بە ڕاگەیەندراوێک ئەنجامی بەرخۆدان و شەڕی لە دوێنێ شەو تا ئێستا بڵاوکردەوە.

,

ڕاگەیەندراوەکە بەمشێوەیە هاتووە:

 

گرێسپی

سوپای داگیرکەری تورک و چەکدارە هاوپەیمانەکانی لە دوو قۆڵەوە هێرشێکی فراوانیان بۆسەر شارەکە کرد، بە هەزاران شەڕڤان وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە، هەروەها فڕۆکە جەنگییەکان بەشێوەیەکی بەردەوام تەواوی شارەکەیان بۆردوومان کرد، لەئەنجامی شەڕی دوێنێ کە لە کاتژمێرەکانی بەیانیدا دەستی پێکرد چەندین چەکدار و سەربازی تورک کوژران.

,

هەروەها لەئەنجامی شەڕی قورس و بەردەوامی تۆپباران و بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکان و سوڕانەوەی فڕۆکەی سیخوڕی بەسەر ناوچەکە، پەیوەندیمان لەگەڵ گروپێک لە شەڕڤانەکانمان نەما.

,

لە قۆڵی عەین عیساوە کۆمەڵێک چەکدار بە هاوکاری شانە نوستوەکان خۆیان گەیاندە نزیک کەمپی عەین عیسا کە ژمارەیەکی زۆری بنەماڵەی چەکدارەکانی داعشی تێدایە، لەنێوان ئەوان و شەڕڤانانی ئیمە شەڕ ڕویدا، ئاڵۆزی لە کەمپەکە دروستبو بەوهۆیەشەوە ژمارەیەک لە بنەماڵەی چەکدارانی داعش لە کەمپەکە هەڵهاتن.

,

 

سیلۆک

دوانیوەڕۆی دوێنێ دوای ئەوەی سوپای داگیرکەری تورک بە تانک و تۆپ شارۆچکەکەی تۆپباران و بۆردوومان کرد، هێرشی سەر شارۆچکەکەی دەستپێکرد، لە ناوخۆی شارۆچکەکەدا شەڕ ڕویدا، هەروەها لە گوندی نیس تەل کاتێک هێزی داگیرکەر ویستی بەرەوپێشەوە بچێت لەنیوان ئێمە و چەکدارەکاندا شەڕ ڕویداو هێزەکانمان وەڵامیان دانەوە و داگیرکەران بە ناچاری کشانەوە، پاش ئەو شەڕە، هەرێمەکە بەتەواوی بۆردوومان و تۆپباران کرا.

,

لە قۆڵی گوندی سکەرێ لەنێوان شەڕڤانانی ئێمە و چەکدارەکاندا شەڕ ڕویدا و دوو چالاکی ئەنجامدران، تێیدا 10 چەکدار کوژران و چەندین چەک و جبەخانە دەستیان بەسەرداگیرا.

,

دێرک

سوپای داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی کەشف و فڕۆکەی جەنگی گوندەکانی خراب ڕەشکە، برکێ و ریهانیکێ ی بۆردوومان کرد، لەئەنجامدا سێ هاوڵاتی مەدەنی ئەو گوندانە شەهیدبوون.

,

هێزەکانی ئێمە دژی خاڵێکی سوپای داگیرکەری تورک کەرەستە سەربازییەکان چالاکیان ئەنجامدا و تێیدا بەلایەنی کەم سێ سەرباز کوژران و ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تێکشکێندرا، باس لەوەدەکرێت لەنێو کوژراواندا ئەندامی دەزگای سیخوڕی میت هەیە.

,

 

 

عامودێ

گوندەکانی عامودێ و درباسییە لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک تۆپباران دەکرێت و لەلایەن هێزەکانی ئێمەوە وەڵام دەدرێنەوە.

,

سەرێکانی

هێزەکانی ئێمە لە چالاکیەکی تایبەتدا لە گەڕەکی پیشەسازی هەشت چەکداریان کوشت، چەکدارەکانی دیکەش هەڵهاتن و گەڕەکەکە بەتەواوی لە داگیرکەران ڕزگارکرا.

,

سوپای داگیرکەری تورک هەوڵیدا لە دەروازەی سنوری و گوندی تل حەلەف بەرەوپێشەوە بچێت، لەنێوان هێزەکانی ئێمەو داگیرکەراندا شەڕ ڕویدا و بەوهۆیەشەوە بەرەو دواوە کشانەوە.

,

دوێنێ لە کاتژمێرەکانی ئێوارە کاروانێکی هاوڵاتییانی مەدەنی هاتنە نێو شارەکەوە تا بانگی ڕاوەستانی شەڕ بکەن، لەلایەن فڕۆکەی دەوڵەتی تورکەوە بۆردوومان کران، لەئەنجامی ئەو هێرشە دڕندەیەدا هاوڵاتییانی مەدەنی کۆمەڵکوژکران و تێیدا 12 هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و 64 مەدەنی دیکەش بە قورسی برینداربوون.

,

کۆبانێ

 

گوندەکانی کۆبانێ لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە تۆپباران کران، هێزەکانی ئێمەش وەڵامیان دانەوە، هەروەها هێزەکانی ئێمە وەڵامی ئەو گولەبارانەیان دایەوە کەلە ئاراستەی دەرگای سنوری موشد پینارەوە دەهات و تێیدا سێ سەربازی تورک کوژران.

,

لە دوێنێ شەوەوە تاوەکو ئێستا لە ئەنجامی ئەو شەڕانەدا بەدرێژایی سنور، 78 چەکدار و سەربازی تورک کوژراون و هەروەها 28ی دیکەش برینداربونە.

,

هەروەها  20 شەڕڤانی ئێمە و 15 هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و 58 شەڕڤان و 64 هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل