fbpx
Shadow Shadow

"ئەمریکا دەیەوێت ئاگربەستەکە بکاتە هەمیشەیی"

هەسەدە لەناوچەى ئارام کشایەوە

19:31 سێ شه‌ممه‌ 22 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

بەرپرسێکى ئەمریکا ڕایگەیاند، مەزڵوم عەبدى بەرپرسانى ئەمریکاى ئاگادارکردووەتەوە کە هێزەکانیان لەناوچەى ئارام کشاونەتەوە و بەتەواوى پابەندى ئاگربەست بوون.

.

بەرپرسە ئەمریکیەکە بە ئاژانسى ڕۆیتەزرى ڕاگەیاندووە، مەزڵوم عەبدى فەرماندەى گشتى هەسەدە بە مایک پێنس جێگرى سەرۆکى ئەمریکاى ڕاگەیاندووە کە تەواوى مەرجەکانیان لەبارەى ئاگربەست و ناوچەى ئارامەوە جێبەجێکردووە.

.

بەرپرسەکە جەختیکردووەتەوە، هەر جموجۆڵێکى سەربازى تورکیا بە پێشێلکردنى ڕێککەوتنى تورکیا و ئەمریکا دادەنرێت و ئەنقەرە ڕوبەڕووى سزا دەکاتەوە.

.

باسى لەوەشکردووە، واشنتن لەگەڵ تورکیا کاردەکات بۆ ئەوەى ئاگربەستى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا بکرێتە هەمیشەیی.

.

کشانەوەى تەواوەتى هەسەدە لە ناوچەى ئارام لەکاتێکدایە، کاتژمێر 10ى ئەمشەو وادەى ئاگربەستى نێوان تورکیا و هەسەدە کۆتایی دێت، کە بەپێی ڕێککەوتنى نێوان تورکیا و ئەمریکا ڕاگەیەنرا.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل