fbpx
Shadow Shadow

تورکیا بۆردومانەکانى چڕکردووەتەوە

هەسەدە لەسێ قۆڵەوە بەرەنگارى هێرشەکانى تورکیا دەبێتەوە

10:29 شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

هێزەکانى سوریاى دیموکرات لەسێ قۆڵەوە بەرەنگارى هێرشەکانى تورکیا بوونەتەوە بۆ سەر شارى سەرێکانى، تورکیاش لەڕێگەى بۆردومانى چڕەوە دەیەوێت پێشڕەوى بکات.

.

بەپێی ئاژانسى هاوار نیوز، ئەمڕۆ شەممە 12ى تشرینى یەکەمى 2019، تورکیا لە سێ قۆڵەوە هێرشى کردووەتە سەر سەرێکانى و شەڕڤانانیش بەرەنگارى هێرشەکان بوونەتەوە.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا لە گەڕەکى حوارنەى باکورى شارەکە و ناوچەى پیشەسازى لە ڕۆژهەڵاتى شارەکە شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.

.

لەگەڵ بەردەوامى هێرشەکاندا، تورکیا بۆردومانە ئاسمانییەکانى بۆ سەر ناوچەکانى ڕۆژئاواى کوردستان چڕترکردووەتەوە، ئەمڕۆش بۆردومانى شارى قامیشلۆى کرد، کە بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون.

.

فڕۆکەکانى تورکیا هەروەها بۆردومانى گوندى عەریشەیان کرد کە 35 کیلۆمەتر لە سەرێکانى یەوە دوورە و دەکەوێتە سەر رێگاى تلتەمەر-سەرێکانى.

.

ئەمڕۆ هێرشى بەرفراوانى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان پێینایە چوارەم ڕۆژییەوە، کە بەپێی خەمڵاندنى نەتەوەیەکگرتووەکان بەهۆیەوە نزیکەى 100 هەزار کەس ئاوارەبوون.

.

بەردەوامى هێرشەکانى تورکیا لەکاتێکدایە، هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنى هێرشەکان زیاتربوون، هەریەکە لە ئەمریکا و فەڕەنسا داوایان لەو وڵاتە کردووە هێرشەکانى ڕابگرێت، بەڵام ئەردۆغان جەختیکردەوە کە هێرشەکانیان ڕاناگرن.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل