fbpx
Shadow Shadow

هەسەدە سەرێکانی کۆنتڕۆڵکردەوە و سوپای تورکیا کشایەوە

11:45 سێ شه‌ممه‌ 15 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەسەدە سەرجەم ناوچەکانی سەرێکانی کۆنتڕۆڵکردووە و تورکیا بەناچاری لە سەرجەم ناوچەکانی ئەو شارە کشاوەتەوە.

.

میدیاکانی نزیک لە هەسەدە ڕایانگەیاند، شەڕڤانانی هەسەدە هێرشیانکردووەتەوە سەر سوپای تورکیا لە سنورەکانی شاری گرێ سپی و شەڕی سەخت دەستیپێکردووەتەوە و تورکیا تۆپبارانی سەرێکانی و گرێ سپی دەکات.

.

هاوکات ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، کە شەڕڤانانی هەسەدە سەرجەم ئەو ناوچانەی کە سوپای تورکیا داگیریان کردبوو لە سەرێکانی کۆنتڕۆڵکردووەتەوە و ئێستا تەواوی شارەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی شەڕڤاناندایە.

.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی هەسەدە بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی کوژراوەکانی سوپای تورکیا و چەکدارەکانی نزیکیان زیاتر لە 900 کوژراو و 13 چەکداریشیان  بەدیل گرتووە، لە بەرامبەردا 21 شەڕڤان لە هەسەدە و 15 هاووڵاتی مەدەنیش شەهید بوون.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل