fbpx
Shadow Shadow

هەسەدە دوو پارچە جلی ژێرەوەی بەغدادی دەستکەوتووە، چى لێدەکەن؟

11:32 سێ شه‌ممه‌ 29 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دوو پارچە جلی ئەبوبەکر بەغدادیان لە کەسێکی نزیکییەوە دەستکەوتووە و دەیانەوێت پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ ئەنجام بدەن، تا بێگومان بن لەوەى ئەو کەسەی کوژراوە بەغدادی بووە.

.

پۆڵات جان، ڕاوێژکاری (هەسەدە) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە: ” لە کەسێکی نزیکی ئەبوبەکر بەغدادییەوە دوو پارچە جلی ژێرەوەیمان دەستکەوتووە، بۆ ئەوەی پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ ئەنجام بدەین”.

.

ئەو ڕاوێژکارەی هەسەدە ئاماژەی بەوەکردووە، دەیانەوێت 100٪ دڵنیابن کە ئەو کەسەی کوژراوە بەغدادی بووە.

.

درەنگانی شەوی 26ی تشرینی یەکەمی 2019 لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی نیوان هێزێکی ئەمریکا و هەسەدەدا، ئەبوبەکر بەغداد، خەلیفەی داعش کوژرا و دواتر، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی کوشتنی بەغدادی ڕاگەیاند.

.

هەرچەندە پاش تەواوبوونی ئۆپراسیۆنەکە، پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ تەرمەکە کرابوو و ئەوە ڕاگەیەندرا کە بەغدادی بووە، بەڵام بە وتەی پۆڵات جان هەسەدە دەیەوێت دڵنیاتربن لە پشکنینەکان.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل