fbpx
Shadow Shadow

"262 جه‌نده‌رمه‌ى تورك و میلیشیاكانیان كوژراون"

هەسەدە دوا ئامارى شەڕى دوو ڕۆژى ڕابردووى ڕۆژئاواى خستەڕو

13:52 هه‌ینی 11 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ڕاگه‌یه‌ندراوێكى له‌باره‌ى ورده‌كارى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانى نێوان سوپاى توركیا و هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ى بڵاوكرده‌وه کە‌ له‌ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردوودا ڕویانداوه،‌ نزیكه‌ى 300 چەکدارى سەربە سوپاى توریکا و میلییشیاکانى سەر بەو سوپایە کوژراون.

,

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى تشرینى یەکەمى 2019 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه‌، به‌هۆى بۆردوومانى فڕۆكه‌كانى توركیا و بۆمبارانكردنى زه‌مینییه‌وه‌، چه‌ندین ژن و منداڵیش شه‌هید و بریندار بوون، سه‌رجه‌م هێرش و په‌لاماره‌كانیش له‌هه‌موو قۆڵه‌كانه‌وه‌ تێكشكێندراون.

,

ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ڕونیشى كردووه‌ته‌وه‌، له‌شكركێشییه‌كانى توركیا هه‌ر یه‌ك له‌ حه‌سه‌كه‌ و گرێ سپى و كۆبانیى و ده‌رباسیه‌یان له‌ڕێگه‌ى هێرشى زه‌مینه‌وه‌ كردووه‌ته‌ ئامانج و ده‌یانه‌وێت ئه‌و ناوچانه‌ داگیر بكه‌ن، له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه‌ هێرشیانكردووه‌ به‌تایبه‌تى له‌ناوچه‌ى نێوان كۆبانیى و گرێ سپى یه‌وه‌، هه‌ر یه‌ك له‌گونده‌كانى كۆڵتب، ئاشمه‌، تەل فه‌نده‌ر و یابسه‌ و چه‌ند گوندێكى تر ڕوبه‌ڕوى بۆمبارانكردنێكى چڕى زه‌مینى و ئاسمانى بوونه‌ته‌وه‌.

,

بەپێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى هه‌سه‌ده‌، هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ش ڕوبه‌ڕوى هێرشه‌ زه‌مینییه‌كانى سوپاى تورك بوه‌ته‌وه‌ کە لە گوندى ئاشمه‌ لە شه‌وى 9ى تشرینى یەکەمەوە ده‌ستى پێكردووه‌ و ده‌یه‌وێت گه‌مارۆ بخاته‌ سه‌ر شارى گرێ سپى، هێرشه‌كه‌ سوپایه‌كى بێ شومار به‌ پاڵپشتى هێزى ئاسمانى ئه‌نجامده‌درێت و شه‌ڕ و پێكدادان له‌ شارۆچكه‌ى سلوكى ڕۆژهه‌ڵاتى گرێ سپى به‌رده‌وامه‌.

,

ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هه‌سه‌ده‌ باسى له‌وه‌ش كردووه‌، له‌و شه‌ڕ و ڕوبه‌ڕبوونه‌وانه‌دا هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ توانیویانه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و قۆڵانه‌وه‌ سوپاى تورك ڕابگرن و ڕوبه‌ڕویانببنه‌وه‌.

,

له ‌قۆڵى حه‌سه‌كه‌ وسه‌رێكانیشه‌وه‌ و تا دێرێك، بۆردوومانكردنى ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانى توركیاوه‌ به‌رده‌وامه،‌ جگه‌ له ‌به‌كارهێنانى چه‌ندین چه‌كى سوك و قورس به‌ درێژایى هه‌ردوو ڕۆژى 9 و 10ى ئه‌م مانگه‌ .

,

له‌ڕوى زه‌مینیشه‌وه‌ سوپاى تورك و میلیشیاكانیان ویستویانه‌ ڕێگه‌ى وشكانى قۆڵه‌كانى تل حه‌لف و سه‌رێكانى و گوندى علوك و ده‌رباسیه‌ بپچڕێنن، به‌ڵام هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ ڕووبه‌ڕویان بوونه‌ته‌وه‌ و تۆڵه‌یان لێكراوه‌ته‌وه‌، وەک لە ڕاگەیەندراوەکەى هەسەدەدا هاتوە.

,

ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هه‌سه‌ده‌ باسى له‌وه‌ش كردووه‌، له ‌دوو ڕۆژى ڕابردوودا هه‌ردوو شاره‌كانى عامۆدا و قامشلۆ كه‌ پڕبوون‌ له ‌دانیشتوان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانى توركیاوه‌ به‌چڕى بۆردوومان كراون‌ و له ‌زه‌مینیشه‌وه‌ له‌لایه‌ن بۆمبهاوێژه‌كانى سوپاى توركیاوه‌ چه‌ندین گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كانى ئه‌و دوو شاره‌ كراونه‌ته‌ ئامانج، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین هاوڵاتى كه‌ له‌نێویاندا ژن و مناڵ هه‌ن شه‌هید بوون.

,

هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندووه‌، له ‌قۆڵى دێرێكه‌وه چه‌ند تانكێكى سوپاى توركیا ویستویانه‌ سنوره‌كه‌ تێپه‌ڕینن و به‌ره‌و نزیك شاره‌كه‌ بڕۆن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌وە تێکشكێندراون و ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و تانكانه‌دا بوون كوژراون.

,

هه‌سه‌ده‌ دوا ئامارى دوو ڕۆژى ڕابردووى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانى نێوان سوپاى توركیا و شه‌ڕڤانانى بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا 262 جه‌نده‌رمه‌ى تورك و میلیشیاكانیان كوژراون و 22 شه‌ِرڤانیش له‌پێناو به‌رگریكردن له ‌نیشتیمانیان شه‌هید بوون، ژماره‌یه‌كیش له‌ هاوڵاتیان كه‌ ژن و منداڵیشیان تێدایه‌ به‌هۆى بۆردوومانه‌كانه‌وه‌ شه‌هید بوون.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل