fbpx
Shadow Shadow

یەکێتى ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتووەکان هاتنە سەرهێڵ

هەسەدە تەنها داواى قەدەغەکردنى ئاسمانەکەى لە تورکیا دەکات و دەڵێت “تواناى بەرگریمان هەیە”

17:55 چوار شه‌ممه‌ 09 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سوپاى توركیا بۆردوومانى فڕۆكه‌كانى بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له ‌ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێكرد، هه‌سه‌ده‌ش داوا له ‌ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ده‌كات هێرشه‌كه‌ به ‌توركیا ڕابگرن و ناوچه‌ى دژه‌ فڕین بسەپێنن.

,

پاش ئەوەى ئەردۆگان دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنى سەربازى لەناو سوریا ڕاگەیاند و فڕۆکەکانى تورکیا بۆردوومانى ڕۆژئاواى کوردستان دەکەن، نەتەوە یەکگرتووەکان و چەند وڵاتێکى ئەوروپا ئیدانەى ئەو هێرشانەى تورکیا دەکەن.

,

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى هێرشى فڕۆكه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان، دانیشتوانى سه‌رێ كانێ له ‌سنورى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ناوچه‌كه‌یان له‌ ترسى هێرشه‌كان به‌جێى ده‌هێڵن، هاوكات له‌به‌یاننامه‌یه‌كیشدا هێزه‌كانى سوپاى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) داواى ڕاگرتنى بۆردوومانى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان ده‌كات.

,

هەسەدە داواى له ‌ئه‌مریكا و وڵاتانى ئه‌وروپا کرد، هێرشه‌كانى توركیا ڕابگرن و ناوچه‌ى دژه‌ فڕین به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا بسه‌پێنن.

,

لەبارەى ئامادەکارییە سەربازییەکانیشیان بۆ هێرشەکان، هەسەدە ئەوەى خستوەتەڕو، ئەوان تواناى بەرگریکردنیان لەبەرامبەر سوپاى تورکیا هەیە و ئامادە نین دەستکەوتەکانیان ڕادەست بکەن.

,

لەلایەکى ترەوە فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەڕیتانیا لەبارەى ئۆپراسیۆنەکەى تورکیاوە هاتنەسەر هێڵ و داوا دەکەن کۆبوونەوەى ئەنجومەنى ئاسایش ببەسترێت لەبارەى هێرشەکەى سەر ڕۆژئاوا.

,

نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتى ئەوروپاش داواى لە تورکیا کرد هێرشەکانى ڕاگرێت، بەشێک لە وڵاتانى ئەوروپاش ئیدانەى ئەو هەنگاوەى تورکیایان کرد.

,

لە تویتێکیشدا، سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمەریکا، کریس ڤان هۆلن دوای دەستپێکردنی هێرشەکەی تورکیا نوسیویەتى: “دەبێ تورکیا باجێکی قورس بدات بەهۆی هێرشکردنی بۆ سەر هاوبەشە کوردییەکەمانەوە، هەردوو لایەنەکە کۆماریی و دیموکراتەکانە، پشتگیریی فەرامۆشکردنی ئەو هێزە هەرێمییە ناکەن، کە بەرپرسیاری یەکەمە لەوەی نەی هێشت داعش لەسەر قاچی خۆی بوەستێت، پرۆژەیاسای سزاکانی سەر تورکیاش کە لەلایەن هەردوو پارتەکەوە ئامادەکراوە ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدایە”.

,

هاوکات ئاژانسى ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە، وەزارەتى دەرەوەى تورکیا بانگهێشتى باڵوێزى ئەمریکاى لە وڵاتەکەى کردووە، بۆ ئەوەى زانیارییەکانى ئەو ئۆپراسیۆنەى بۆ ڕونبکەنەوە کە تورکیا دەستى پێکردووە.

,

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل