fbpx
Shadow Shadow

"ئاگربەست شکێنراوە"

هەسەدە هۆشداری توند دەداتە تورکیا

13:35 هه‌ینی 18 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

فەرماندەیی هێزەکانى سوریاى دیموکرات لە سەرێکانى ڕایگەیاند، سوپاى تورکیا ئاگربەستى شکاندووە و بەردەوامە لە بۆردومانکردنى سەرێکانى و گوندەکانى دەوروبەرى.

.

بەپێی میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان، فەرماندەییەکە هۆشداریداوە لەوەى ئەگەر تورکیا بەردەوام بێت لە هێرشەکانى، مافى بەرگریکردن لەخۆیان بەکاردەهێنن و وەڵامى توندى هێرشەکان دەدەنەوە.

.

لاى خۆیەوە، مستەفا بالى بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى هەسەدە ڕایگەیاندووە، سەرەڕاى ئاگربەست، تورکیا لەشەوى ڕابردووەوە شەڕڤانان و شوێنى نیشتەجێبوونى هاوڵاتییانى لەسەرێکانى بۆردومان کردووە.

.

پێشتریش ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، سەرەڕاى ڕێککەوتنى ڕاگەیاندنى ئاگربەست لە ڕۆژئاواى کوردستان، بەیانى ئەمڕۆ هەینى 18ى تشرینى یەکەمى 2019، دەنگى بۆردومان و دۆشکە لەسەرێکانى بیستراوە.

.

ئەو بۆردومانە دواى ڕۆژێک دێت لە ڕێککەوتنى نێوان تورکیا و ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنى ئاگربەست و ڕاگرتنى لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان و کشانەوەى هێزەکانى یەپەگە.

.

شەوى ڕابردوو تورکیا و ئەمریکا ڕێککەوتنێکى نۆ خاڵیان واژۆکرد، بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ و لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 120 کاتژمێر، لەگەڵ دروستکردنی ناوچەی ئارام، کە ببێتە هۆی ئارامی تورکیا و پاراستنی کوردەکان.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل