fbpx
Shadow Shadow

"باوەڕ بەوە بکەن کارەکانی تورکیا و داعش جیاوازییان نییە"

هەسەدە: تورکیا دەیەوێت لەڕێگەی ئەنجامدانی تەقینەوەوە خەڵکی ڕۆژئاوا ناوچەکە چۆڵ بکەن

20:46 شه‌ممه‌ 02 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

مستەفا بالی، وتەبێژی هەسەدە تورکیا تۆمەتباردەکات بە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی شاری گرێ سپی، ڕاشیگەیاند، تورکیا لەو ڕێگەیەوە دەیەوێت خەڵک ناچار بکات شارەکە چۆڵ بکەن.

.

مستەفا بالی، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە تویتێکدا ڕایگەیاند: ” ئەو تەقینەوەیەی ئەمڕۆ (شەممە) لە شاری گرێ سپی روویدا تورکیا ئەنجامیداوە و بەشێکە لە پیلانی ئەوان بۆ  ناچارکردنی خەڵک لە جێهێشتن و چۆڵکردنی شارەکە و گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە”.

.

وتەبێژی هەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرینەی ئەو ناوچانەی تورکیا داگیری کردوون رۆژانە تەقینەوەیان تێدا روودەدات سەرجەمیشیان تورکیا بەرپرسە لێی.

.

مستەفا بالی جەختیشیکردووەتەوە،  پێویستە هەموو جیهان باوەڕ بەوە بکەن کە کارەکانی تورکیا و داعش هیچ جیاوازییەکیان نییە.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە، 2ى تشرینى دووەمى 2019) لە شاری گرێ سپی تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەهۆیەوە 10 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و دەیانی دیکەش برینداربوون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل