fbpx
Shadow Shadow

هەسەدە: ئەمریکا لە ناوچە سنورییەکان کشاوەتەوە و تورکیاش ئامادەکاری دەکات بۆ هێرش

09:34 دوو شه‌ممه‌ 07 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

هێزەکانى سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، ئەمریکا هێزەکانى خۆی لەسەر سنوری سوریا-تورکیا کشاندووەتەوە و تورکیاش ئامادەکاری دەستپێکردووە بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆسەر ڕۆژهەڵاتی فورات (ڕۆژئاوا).

.

وتەبێژی هێزەکانى سوریای دیموکرات بە ڕۆیتەرزی وتووە، ئەمریکا “پابەندبوونی خۆی” جێبەجێنەکرد، ئێمەش دوودڵ نابین لە بەرگرییکردن لە خۆمان.”

.

دەشڵێت، “هەر ئۆپراسیۆنێکی تورکی دەبێتەهۆی خاوبوونەوەى هەوڵە نێودەوڵەتییەکان لەدژی داعش و لە پێنج ساڵی ڕابردوودا 11 هەزار کوژراومان داوە.”

.

هاوکات کەناڵی حورە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی سەربازی ناوچەکە ڕایگەیاند، “بەرەبەیانى ئەمڕۆ دوو هێزی ئەمریکا لە دوو خاڵی پشکنین لە ناوچەکانى ڕەئس عەین و گرێ سپی لەسەر سنوری تورکیا-سوریا کشاونەتەوە.

.

لە لایەکی ترەوە، کۆشکی سپی ڕایگەیاند، هێزەکانى ئەمریکا بەشداریی و پشتگیری ناکات لەو ئۆپراسیۆنەى کە تورکیا دەیەوێت لە باکوری سوریا (ڕۆژئاوا) ئەنجامی بدات.

.

ڕاگەیەنراوەکەی کۆشکی سپی کە ئەمڕۆ دووشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2019، دوای پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بڵاوکرایەوە و دەڵێت، “هێزەکانى ئەمریکا لەدوای تێکشکاندنی خەلافەتی ڕێکخراوی داعش لە ناوچەکە (ڕۆژئاوا) نامێنێتەوە.”

.

لە ڕاگەیەنراوەکەشدا هاتووە، “تورکیا بەرپرسیار دەبێت لە هەموو چەکدارانی ڕێکخراوی داعش لە ناوچەکە و ئەوانەشی کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا دەستگیرکراون.”

.

شەوی ڕابردوو، ترەمپ و ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و تاوتوێی “ناوچەى ئارام”ـیان کرد لە ڕۆژهەڵاتی فورات، دوای پەیوەندییەکەش ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتى کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، “ئامانجی دروستکردنی ناوچەى ئارام لە سوریا پاککردنەوەى سنورەکانە لە چەکدارە تیرۆرستەکان و گەڕانەوەى ئاوارەکانە بۆ وڵاتەکەیان.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل