fbpx
Shadow Shadow

هەسەدە ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی هێرشەکانی تورکیای بڵاوکردەوە

18:19 یه‌ك شه‌ممه‌ 17 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

هەسەدە لە 39هەمین ڕۆژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوادا دژی تورکیا، ئاماری ڕووداوەکانی 24 کاتژمێری ڕابردووی ڕۆژئاوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تورکیا بەردەوام لە هێرشەکانی و بە چەکی قورس و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردومانی تەلتەمەر و عەین عیسا، دەکات.

.

هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد “میلیشیاکانی تورکیا لە 39هەمین ڕۆژی هێرشەکانیاندا، بەردەوامن لە هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوا و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بەسەر ئاسمانی تەلتەمەردا سوڕاونەتەوە و گوندەکە بۆردومان کردووە”.

.

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، گوندی عەین عیسا و گوندەکانی دیکەی دەوروبەری بە تانک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردومانی قورس کراوون.

.

لەراگەیەندراوەکەى هەسەدەدا روونکراوەتەوە، بەهۆی ئەو بۆردوومانانەوە، زیانێکی مادی زۆر بەر ماڵی هاووڵاتیانی سڤیلی ئەو ناوچانە کەوتوون.

.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هەسەدە، سوپای تورکیا و میلیشیاکانى تورکیا نەیانتوانیوە هیچ پێشڕەوییەک بکەن و لەو ڕووبەڕووبوونەوانەدا دوو شەڕڤان شەهید بوون و دووانی دیکەش برینداربوون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل