fbpx
Shadow Shadow

هەسەدە؛ تورکیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردومانی تەلتەمەر و عەین عیسا دەکات

16:05 شه‌ممه‌ 16 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخی 24 کاتژمێری ڕابردووی ناوچەکانى شەڕى لە ڕۆژئاوای کوردستان، بڵاوکردەوە.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەى هەسەدەدا ئاماژە بەوە کراوە “هێرش و بۆردومانەکانی میلیشیاکانی تورکیا بۆ سەر هەندێک ناوچەی ڕۆژئاوا بەردەوامە و بە چەکی قورس و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردومانی تەلتەمەریان کردووە و ماڵ و جێگای نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانیان کردووەتە ئامانج”.

.

لەراگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە، لە هەمانکاتدا فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆردومانی عەین عیسا و گوندەکانی چواردەوریان کردووە.

.

هەسەدە لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەى بەوە کردوە، بەهۆی ئەو بۆردومانانەی تورکیای داگیرکەرەوە، دوو شەڕڤانیان شەهیدبوون.

 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل