fbpx
Shadow Shadow

هەسەدە؛ ئامارى بەرخۆدان و چالاکییەکانى 24 کاتژمێرى رابردووى شەڕڤانانى بڵاوکردەوە

19:20 شه‌ممه‌ 30 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) راگەیەندراوێکى لەبارەى ئامارى بەرخۆدان و چالاکییەکانى 24 کاتژمێرى رابردووى شەڕڤانەکانى دژى داگیرکارى تورکیا و میلیشیاکانى ئەو وڵاتە بڵاوکردەوە.

.

لە راگەیەندراوەکەى هەسەدە، ئاماژە بەوە کراوە “سوپای داگیرکەری تورکیا و چەکدارەکانی، سەرەڕای هێرشەکان، چالاکییە سیخوڕییەکانیان لە سەرتاسەری بەرەکان بەردەوامە و لە دەوروبەری گوندی ئەبو ڕەسەن، بە چەکی قورس و پشتیوانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، درێژە بە هێرشەکانی دەدات،  هەروەها لە گوندی تەل محەمەد و تەل وەرد هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە مەدەنییەکان و سەنگەری شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی سریانی”.

.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، روونیکردەوە: “سوپای تورکیا و چەکدارەکانی، گوندەکانی عەین عیسا و قزەلییان بە شێوەیەکی چڕ تۆپباران کردووە و چەندین ناوچەی مەدەنییان کردووەتە ئامانج، هەروەها گوندەکانی زنوبیە و کۆڕک بە تانک و تۆپ، تۆپباران کراون و زیانی ماددی بە خەڵکی مەدەنی گەیشتووە”.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەى هەسەدە روونکراوەتەوە :”لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بە چەکی قورس و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دوو هەڤاڵمان شەهید بوون و دوو هەڤاڵی دیکەشمان بریندار بووە”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل