fbpx
Shadow Shadow

“هەستن ئەى سەربازانی خوا”.. سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆن دەکات بۆ دەرکردنی ئەمریکا

17:21 سێ شه‌ممه‌ 14 كانونی دووه‌م 2020
article image

بغداد – ناس

لەدوای کۆبوونەوەکەى دوێنێی لەگەڵ فەرماندە و سەرکردەی گروپە چەکدارییە شیعییەکانی نزیک لە ئێران، ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکات بۆ ئیدانەکردنی بوونی سوپای ئەمریکا لە عێراق..

.

ئەمرۆ سێشەممە، 14ی کانونی دووەمی 2020، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا بە ئایەتێکی قورئان دەستیپێکردووە و ڕایگەیاند، “بسم الله مجراها ومرساها (به‌ناوی خواوه‌ی ڕۆیشتنی و وه‌ستانی)، پشت بە خوای جیهانیان دەبەستین، سەرکەوتن و سەرفرازیش لای خوایە، ئاسمانی عێراق و زەوی و سەروەرییەکەى لەلایەن هێزی داگیرکەرەوە سوکایەتی پێ دەکرێت، بەرەو شۆڕشێکی عێراقی نە ڕۆژهەڵاتی نە ڕۆژئاوایی کە سەرکەوتنەکەى خەریکە باڵ بەسەر عێراقدا دەکێشێت.”

.

دەشڵێت، “هەستن ئەى سەربازانی خوا و سەربازانی نیشتمانی بۆ خۆپیشاندانێکی ملیۆنی ئاشتیانەی یەکگرتوو لەدژی بوونی ئەمریکا و پێشێلکارییەکانی.”

.

زیاتر بخوێنەوە: سەدر گروپە چەکدارەکانی شیعە دژى ئەمریکا کۆدەکاتەوە

..

"هەستن ئەى سەربازانی خوا".. سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆن دەکات بۆ دەرکردنی ئەمریکا

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل