fbpx
Shadow Shadow

هەزاران کەس ڕوویان لە گۆڕەپانى تەحریر کرد بۆ دەستپێکردنى خۆپیشاندانى “ملیۆنى کێشانەوەى شەرعیەت”

12:17 هه‌ینی 29 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

هەزاران خۆپیشاندەر ڕوویان لە گۆڕەپانى تەحریرى بەغدا کرد، وەک ئامادەکارییەک بۆ خۆپیشاندانى ملیۆنى کە چالاکوانان بە “ملیۆنى کێشانەوەى شەرعیەت” ناوى دەبەن.

 .

پەیامنێرى ناس کورد لە بەغدا ڕایگەیاند، لە سەرلەبەیانى ئەمڕۆوە، هەزاران خۆپیشاندەر لە ناوچە جیاجیاکانى بەغداوە بە ئاڕاستەى گۆڕەپانى تەحریر ڕۆیشتوون، سەربارى گەیشتنى خۆپیشاندەرانى پارێزگاکانى دیکە بۆ دەستپێکردنى خۆپیشاندانێکى ملیۆنى گەورە.

 .

مانگرتوانى گۆڕەپانى تەحریر، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر داواى ئەنجامدانى خۆپیشاندانى ملیۆنى نوێیان کرد بەناوى “ملیۆنى کێشانەوەى شەرعیەت”.

 .

جەختیشیان کردبووەوە، خۆپیشاندەران سورن لەسەر پێویستى لەکارخستنى حکومەت، پێش هەر چاکسازیی و دانوستانێک.

 .

ئامادەکاریی بۆ خۆپیشاندانى ملیۆنى بەغدا، دواى ڕۆژێک دێت لە کوژرانى دەیان خۆپیشاندەر لە پارێزگا جیاجیاکانى عێراق و برینداربوونى سەدانى دیکە.

 .

سەرچاوەیەکى ئەمنى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، ژمارەى کوژراوانى خۆپیشاندانەکانى پارێزگاى زیقار بۆ 24 کەس بەرزبووەتەوە، هەروەها 251 کەسیش برینداربوون.

 .

هاوکات ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوینێ پێنجشەممە، 45 خۆپیشاندەر بەتەقەى هێزە ئەمنییەکانى عێراق کوژراون، دواى ئەوەى شەوى چوارشەممە خۆپیشاندەران گڕیان لە کونسوڵخانەى ئێران لە نەجەف بەردا.

 .

بەپێی ئاژانسەکە، لەو ژمارەیە، 29 کەسیان لە ناسریە، چوار کەس لە بەغدا، 12 کەس لە نەجەف کوژراون.

 .

بەپێی ئامارەکان، لەسەرەتاى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا نزیکەی 500 خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە 12 هەزار خۆپیشاندەریش بریندار بوون.

 .

خۆپیشاندانەکان بە گەورەترین دادەنرێن لەدواى ڕوخانى ڕژێمەکەى سەدام حوسەین لە ساڵى 2003 ەوە تا ئێستا، هەوڵەکانى حکومەتیش بۆ چاکسازیی توڕەیی خۆپیشاندەرانى دانەمرکاندووەتەوە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل