fbpx
Shadow Shadow

هەر گۆڵێکی سانچێز چەند لەسەر مانچستەر یونایتد دەکەوێت؟

21:31 پێنج شه‌ممه‌ 22 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد-

 

بەگوێرەى ئامارێکی ماڵپەڕی “گۆڵ”، هەر خولەکێک یاریکردنی ئەلێکس سانچێزی هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتد، 19 هەزار و 800 پاوەن لەسەر ئەو یانەیە کەوتووە، هاوکات هەر گۆڵێکی هێرشبەرە چیلییەکە 11 ملیۆن پاوەند کەوتووە.

.

پێگەی “گۆڵ”ی تایبەت بە ئامارە وەرزشییەکان، ئامارێکی لەسەر ماوەی یاریکردنی ئەلیکس سانچێزی چیلیی و هێرشبەری یانەی مانچستەریونایتد لەگەڵ یانەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە بەپێی ئامارەکە پێدەچێت سانچێز خراپترین گرێبەستی مێژووی مانچستەر یونایتد بێت.

.

سانچێز کە لە ساڵی 2018ەوە پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتد کرد  و موچەی هەفتانەکەی 500 هەزار پاوەندە، بەڵام نەیتوانی ببێتە یاریزانێکی سەرەکی لە پێکهاتەی یانەکەیدا.

.

بەپێی ئەو گۆڵانەی سانچێز لە ماوەی یاریکردنی بۆ مانچستەریونایتد تۆماری کردووە، هەر گۆڵێکی بڕی 11 ملیۆن پاوەند لەسەر یانەکەی کەوتووە، هەروەها هەر گۆڵ دروستکردنێکی بڕی 6.1 ملیۆن پاوەند کەتووە، هاوکات هەر شوت لێدانێکی ئەو یاریزانە 2.5 ملیۆن پاوەند کەوتووە.

.

هەر بەپێی ئەو ئامارە، هەر یاریکردنێکی هێرشبەرە چیلییەکە 1.7 ملیۆن یۆرۆ  لەسەر یانەی مانچستەریونایتد کەوتووە و هاوکات هەر خولەکێک یاریکردنی 19 هەزار و 800 پاوەند  کەوتووە.

.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ سانچێز نزیکە لە جێهێشتنی یانەی مانچستەریونایتد و پەیوەندیکردنى بە ئینتەرمیلانی ئیتاڵی.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل