fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

هەر ئۆتۆمبێلێک دەیەوێت بچێتە ناو بەفر ئەم ڕێنماییانەى پێویستە

11:26 چوار شه‌ممه‌ 22 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە لە چوونەدەرەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەڵێت، پێویستە پێداویستییەکانی ناو چوونە بەفر بەکاربهێنن.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ی کانونی دووەمی 2020، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا داوا لەو شۆفێرانە دەکات کە ئەمرۆ و چەند ڕۆژی داهاتوو سەردانی ناوچە شاخاوی و بەفراوییەکان دەکەن کە پێویستە هۆشیار و ئاگادار بن چونکە سەرمایە و ڕێگاکانیش دەیبەستێت.”

.

دەشڵێت، “لەکاتی چوونی هەر شۆفێرێک پێویستە زنجیر لە تایەکان ببەستێت، بە ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەکس نەبێت هاتوچۆ نەکەن، لەکاتی بوونی شەختە و بەستنی ڕێگاکەش زۆر بە وریایی و لەسەرخۆیی شۆفێری بکەن.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لەدوای ئەم شەپۆلە بەفرە، بایەکی سارد ڕوو لە ناوچەکان دەکات و پلەکانى گەرما زۆر دادەبەزن، بۆیە شەختە و بەستەڵەک لەسەر ڕێگاکان دروست دەبن و زۆر مەترسیدار دەبن.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل