fbpx
Shadow Shadow

لەبارەى بودجەى خەمڵێنراوى 2020 ەوە

هەرێم چاوەڕوانى وەڵامى بەغدایە

15:01 دوو شه‌ممه‌ 21 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا ڕه‌تیكرده‌وه‌ حكومه‌تى عێراق بودجه‌ى خه‌مڵێنراوى ساڵى 2020 ى هەرێمى ڕەتکردبێتەوە، ده‌شڵێت چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى حكومه‌تى عێراقن له‌و باره‌یه‌وه‌.

.

هەفتەى ڕابردوو دواى پێنج ساڵ حکومەتى هەرێم بودجەى خەمڵێنراوى ساڵى داهاتووى ڕادەستى بەغدا کرد، تا لەسەر بنەماى ئەو بودجەیە پشکى هەرێم لە بودجەى ساڵى داهاتووى عێراق دیاریبکرێت.

.

فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا بە ناس کوردی ڕاگەیاند “حكومه‌تى فیدراڵ ئه‌و بودجه‌ خەمڵێنراوەى كه‌ له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ ئاڕاسته‌ى كراوه‌ ڕه‌تینه‌كردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش کە باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌”.

.

وتیشى “له‌ ئێستادا حكومه‌تى فیدراڵ تاوتوێ بودجەکە ده‌كات و هێشتا پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ى عێراقیش ئاماده‌ نه‌كراوه،‌ بۆیه‌ پێده‌چێت له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا تاوتوێى بكات و گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ بكه‌ن”.

.

له‌سه‌ر چاره‌نوسى پڕۆژه‌كه‌ کە ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌ یاخود په‌سه‌ند ده‌كرێت، فارس عیسا وتى “هێشتا ئەوە نازانرێت و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى حكومه‌تى به‌غدا دەکەین له‌و باره‌یەوه‌”.

.

ڕادەستکردنى ئەو بودجەیە کە وردەکارییەکانى خەرجى و داهاتى هەرێمى تێدایە بۆ ساڵى داهاتوو لەکاتێکدایە، بڕیارە بەمنزیکانە دانوستانەکانى نێوان هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوانیان لەناویاندا نەوت و بودجە دەستپێبکاتەوە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل