fbpx
Shadow Shadow

هەرێم چاودێرى ڤایرۆسە کوشندەکەى چین دەکات “ڕێکارى پێویست دەگرینەبەر”

19:06 هه‌ینی 24 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، وەک سەرجەم وڵاتانی تری جیهان لەنزیکەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO چاودێری بڵاوبونەوەى ئەو ڤایرۆسە دەکەن کە لە چین بڵاوبووەتەوە و ڕێکاری پێویست دەگرنە بەر.
.

ماوەیەکە جۆرێکی نوێ لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە شاری ووهان لە وڵاتی چین بڵاوبووەتەوە و بەهۆیەوە سەدان کەس توشبوون و چەندین کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

.
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند “تاوەکو ئێستا ئەو زانیاری و ڕاسپاردانەی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە پێویست ناکات پشکنین و چاودێری لە فڕۆکەخانە و خاڵە سنورییەکان و شوێنە گشتیەکان بگیرێتەبەر”.

.

ڕونیشیکردووەتەوە “ڕێکارەکان هەمان ڕێوشوێنی کۆنتڕۆڵ و خۆپارێزییە لە پەتای ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا وەک پەتاگەری، زوو دۆزینەوە و جیاکردنەوە و چارەسەرکردن و هۆشیاری تەندروستی لە خۆپارێزی کەسی وەک زوو زوو دەست شووشتن، خۆ بەدوورگرتن لەشوێنی قەڵەباڵغ و داخراو لەگەڵ پاپەندبوون بە ئەتەکێتی کۆکین و پژمین وەک داپۆشینی دەم و لووت”.

.

بەگوێرەی ڕێکخراوی جیهانی WHO، ئێستا 557 کەس لە چین بەو ڤایرۆسە توشبوون و 17 کەس مردوون و ڕێژەی کوشندەیی تا ئێستا 4٪ ە، جگە لە وڵاتی چین، لە چەند وڵاتێکی تری ئاسیا وەک یابان، کۆریا، تایلەند و سەنگاپورە حاڵەتى توشبوون لە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل