fbpx
Shadow Shadow

"500 مێگاوات کارەبا زیادیکردووە"

هەرێم پەنا دەباتە بەر بەرهەمهێنانى کارەبا لە وزەى خۆر

17:42 دوو شه‌ممه‌ 13 كانونی دووه‌م 2020

ناس کورد-

هەرێمى کوردستان پەنا دەباتە بەر بەرهەمهێنانى کارەبا لە وزەى خۆر بە مەبەستى بەرزکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنانى ئەو وزەیە و زیادکردنى پێدانى کارەباى نیشتیمانى بە هاوڵاتییان.

.

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ی کانونی دووەمی 2020، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی و کارەبای شارەکە کۆبووەوە و چەند پڕۆژەیەکیشی بۆ چاککردنی ڕەوشی کارەبا ڕاگەیاند، دواتریش لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و سالار حوسامەدین، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا.

.

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا ڕایگەیاند، ئەمساڵ بەرهەمهێنانى 500 مێگاوات كارەبا زیادیكردووە و پلانیشیان هەیە بۆ زیاتركردنی بڕەکە.

.

وتیشى، “لەو چوارچێوەیەدا 50 مێگاوات لە گەرمیان بەرهەمدەهێنرێت، بەمنزیكانەش لە وزەی تیشكی خۆر 75 مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنین”.

هەرێم پەنا دەباتە بەر بەرهەمهێنانى کارەبا لە وزەى خۆر

.

هاوکات هەڤاڵ ئەبوبەکر وتی، “پڕۆژەیەکی گرنگ لە گەرمیان بۆ دابینکردنی کارەبا لە ئایندەیەکی نزیکدا دەچێتە بواری جێبەجیکردنەوە کە پڕۆژەکە بە ئاو کاردەکات و بڕی 50 مێگاوات کارەبا دابیندەکات”.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی کارەبا بڕیاری داوە زیاتر گرنگی بە وزەی خۆر بدات بۆ دابینکردنی کارەبا و بۆ جێبەجێکردنی، لە ئایندەیەکی نزیکیشدا وێستگەیەکی 25 مێگاواتی کە سود لە وزەی خۆر وەردەگرێت لە سلێمانی دروستدەکرێت و لە هەمانکاتدا وێستگەیەکی دیکەی 165 مێگاواتی لە گەرمیان دروستدەکرێت کە بەو غازە کارەبا بەرهەم دەهێنێت کە لە بیرە نەوتەکان دەردەچێت.

.

پارێزگاری سلێمانی داواشی لە هاوڵاتیان و خاوەن کارگە و هەموو ئەو شوێنانە کرد کە قەرزی کارەبایان لایە لەکاتی خۆیدا بیدەنەوە “چونکە ئەو پارەیە بۆ پەرەپێدانی کارەبای شارەکان خەرجدەکرێتەوە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل