fbpx
Shadow Shadow

هەرێم و بەغدا ڕێککەوتن لەسەر نەهێشتنی وەرگرتنی 10 هەزار دینار لە هاوڵاتیان ناوەڕاست و باشور

11:58 پێنج شه‌ممه‌ 29 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

وەزیری ناوخۆیی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم ڕێککەوتوون کە چیتر وەرگرتنی 10 هەزار دینار لە هاوڵاتیانی ناوەڕاست و باشوری عێراق نەمێنێت کاتێک سەردانی هەرێم دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ی ئابی 2019، شاندێکی وەزارەتى ناوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتى یاسین یاسری، وەزیری ناوخۆ سەردانی هەولێریان کرد و لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم کۆبوونەوە.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسی هاوبەشدا، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی زۆر پرسی گرنگی تایبەت بە وەزارەت کراوە لەوانە پرسی پاسپۆرت و ڕەگەزنامە و ناسنامە.

.

هاوکات یاسین یاسری، وەزیری ناوخۆی عێراق وتی، “زۆرێک لە بابەتە گرنگەکانی تایبەت بۆ هەردوو وەزارەت تاوتوێکرا وەک پاسپۆرت و ڤیزا و کردنەوەى فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی و هەماهەنگی تایبەت بە مەشقکردنی و هاوکاری هاوبەش و ڕادەستکردنی تۆمەتباران بە یەکتر.”

وتیش، “کۆبوونەوەکە ئەنجامی زۆر باشی هەبوو، ڕێککەوتین لەسەر هەڵگرتنی بڕیاری وەرگرتنی 10 هەزار دینار لە هاوڵاتیانی عێراقی کاتێک دێنە هەرێمی کوردستان.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل