fbpx
Shadow Shadow

هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌ ته‌كنیكییه‌كانى نێوان هەرێم و عێراق له‌ به‌غدا كۆدەبنه‌وه

هەرێم و بەغدا لەسەر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه‌ بۆ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌پێی ده‌ستوور رێککەوتن

21:07 پێنج شه‌ممه‌ 25 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

لیژنەى بالاى هاوبەشى حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى ئیتیحادى راگەیەندراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکەن، هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌ ته‌كنیكییه‌كانى نێوان هەرێم و عێراق له‌ به‌غدا كۆدەبنه‌وه.

 

لە راگەیەندراوەکەى لیژنەى بالاى هاوبەشى حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى ئیتیحادى، هاتووە “ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25/7/2019، لێژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی حكومه‌تی ئیتیحادی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیتیحادی بۆ كاروباری وزه‌ كۆبوونه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه‌ بۆ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌پێی ده‌ستوور”.

 

روونیشکراوەتەوە، له‌ كه‌شێكی ئه‌رێنی و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و نیاز پاكی گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆسیه‌‌ سه‌ره‌كییه‌كان كرا به‌تایبه‌تی پرسی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و، كێشه‌ داراییه‌كان و بودجه‌، پرسی نه‌وت و غاز.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوە هاوبەشەکە، هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانی میكانزمێكی كرده‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ورده‌كاری پرسه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌رێگای پێكهێنانی چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی ته‌كنیكی له‌ وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی باڵای هاوبه‌ش.

جەختیش کراوەتەوە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر‌ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كان درا به‌ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕە‌تی و ده‌ستووریانه‌ بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا بكات و بڕیاریشه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو لێژنه‌ ته‌كنیكییه‌كان له‌ به‌غدا كۆببنه‌وه‌.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل