fbpx
Shadow Shadow

وەزیرى کارەبا هۆکارى کەمى بەرهەمهێنانى کارەبا لە هەرێم ئاشکرادەکات

13:53 دوو شه‌ممه‌ 11 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

وەزیرى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، تواناى بەرهەمهێنانى حەوت هەزار مێگاوات کارەبایان هەیە، بەڵام نیوەى ئەو بڕە بەرهەمدەهێنن، بۆ ئەوەى بارگرانى لەسەر بودجە دروستنەکەن.

.

كەمال محەمەد لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان لەکاتى کردنەوەى دوو وێستگەى گۆڕینى کارەبا لە هەولێر وتى “بەپاڵپشتی ئەنجومەنی وەزیران تەركیزمان لەسەر ئەو وێستگانە كردووەتەوە كە بەهۆی قەیرانی داراییەوە كارەكانیان تەواو نەبووە یاخود پرۆژەكە تەواو بووە و وێستگەكان نەبەستراونەتەوە بەهێڵی كارەبای نیشتمانییەوە”.

.

وتیشى “لەكاتی ئێستادا وەزارەتی كارەبا بەبڕی 7000 مێگاوات كارەبا توانای بەرهەمهێنانی هەیە، بەڵام بۆ ئەوەی كاریگەری زۆر لەسەر بودجەی حكومەتی هەرێم نەكات و لەبەر زۆری سوتەمەنی بۆ بەگەڕخستنی ئەو وێستگانە لە ئێستادا تەنیا 3500 مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنرێت”.

.

وەزیرى کارەبا باسى لەوەشکرد، چاوەڕوان دەكرێت لەكۆتایی ئەمساڵدا رێژەی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی زیاد بێت و بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بەرزدەبێتەوە.

.

لەبارەى پێوەرى زیرەکەوە، وەزیرى کارەبا ئەوەى خستەڕوو، لەهەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی ودهۆك 52 هەزارو 700 پێوەری زیرەك بەستراوەو پرۆژەكەش بەشێوەیەكی باش بەڕێوەدەچێت.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل