fbpx
Shadow Shadow

هەرێم دەرگا لە چین داناخات.. بە “چاو” ڕێوشوێنى خۆپارێزیى دەگرێتە بەر

11:44 چوار شه‌ممه‌ 29 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا لە خاڵە سنورییەکان بە “چاو” پشکنین بۆ ئەو کەسانە بکرێت کە لە وڵاتى چینەوە دێنە هەرێم، ئەوەش وەکو ڕێوشوێنێکى خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا.

.

وەزارەتەکە چەند ڕێنماییەکى ئاڕاستەى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى پارێزگاکان کردووە لەبارەى چۆنیەتى گرتنەبەرى ڕێوشوێنى خۆپارێزى لە فڕۆکەخانە و خاڵە سنورییەکان، لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا.

.

لە رێنمایى یەکەمدا باس لەوەکراوە، کە دەبێت لە بنکە تەندروستییەکانى خاڵە سنورییەکان، ئەو کەسانەى ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە چینەوە هاتونەتە هەرێم، بە چاو یان بە شێوە جیابکرێنەوە و ئەوانەى گومانیان لێدەکرێت ڕاستەوخۆ بە ئۆتۆمبێلى فریاکەوتن ڕەوانەى نەخۆشخانە بکرێن.

.

هەروەها چەند ڕێنماییەکى بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەو کەسانەى ڕووى لەو وڵاتانە دەکەن کە ڤایرۆسەکەیان تێدا بڵاوبووەتەوە، بەجۆرێک لە بەرکەوتنى ئاژەڵ دوربکەونەوە، تێکەڵى ئەو کەسانە نەبن کە نەخۆشى هەناسەدانیان هەیە.

هەرێم دەرگا لە چین داناخات.. بە "چاو" ڕێوشوێنى خۆپارێزیى دەگرێتە بەر هەرێم دەرگا لە چین داناخات.. بە "چاو" ڕێوشوێنى خۆپارێزیى دەگرێتە بەر

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل