Shadow Shadow

حکومەتى عێراق: نازانین داهاتی دەروازەکانى هەرێم چەندن و بۆ کوێ دەچن

“هەرێم تائێستا دەروازە سنورییەکانى ڕادەستى بەغدا نەکردووە و داوای شەش مانگ مۆڵەتى کردووە”

09:13 یه‌ك شه‌ممه‌ 19 ئایار 2019
article image

ناس كورد – هەڤاڵ فەتاح

دەستەى دەروازە سنورییەکانى عێراق دەڵێت، تائێستا هەرێمی کوردستان دەروازە سنورییەکانى ڕادەستى حکومەتى ناوەند نەکردووە و داوای شەش مانگ مۆڵەتى کردووە تاوەکو ڕادەستیان بکات، جیاواز لەوەش، هەرێم حەوت دەروازی سنوریی نایاسایی هەیە.

عەلادین قەیسی، وتەبێژی دەستەى دەروازە سنورییەکانى عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند، تائێستا دەروازە سنورییەکانى هەرێم پابەند نین بە یاساکانى حکومەتى ناوەندەوە و ئەوەش زیانی بە ئابوری عێراق گەیاندووە.

.

عەلادین قەیسی وتیشى، بڕیاربوو لەدوای سەردانی شاندە باڵاکەى حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتى وەزیرى دارایی، هەرێم دەروازە سنورییەکانى ڕادەستى بەغدا بکات بەڵام بە بڕیارێکى کتوپڕ هەرێم ئەو کارەى بۆ شەش مانگی تر دواخستووە بەبێ ئەوەى هۆکارەکەى ڕونبکاتەوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، “تائێستا نازانین داهاتی ئەو دەروازە سنورییانە چەندن و بەکوێ دەڕۆن.”

.

وتەبێژەکەى دەستەى دەروازە سنورییەکانی عێراق ڕونیشیکردەوە،  حکومەتى ناوەند لەپێناو پارێزگاریکردن لە بەرهەمی ناوخۆی هاوردەکردنی چەندین کاڵای قەدەغە کردووە بەڵام دەروازە سنورییەکانى هەرێم پابەندی ئەو بڕیارانە نین، وەک قەدەغەکردنی تەماتە و هێلکە، لەئێستادا ئەو شمەک و کاڵایانەی لە هەرێمەوە هاوردە دەکرێن بازاڕەکانى ناوەڕاست و خواروی عێراقیشیان تەنیوە کە ئەوەش زیان لە بەرهەمی ناوخۆ دەگەیەنێت.

.

لە لایەکی ترەوە، شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، “سەرەڕای بڕیاری قەدەغەکردنی چەند بەروبومێکى کشتوکاڵ لە 15ی نیسانى 2019ەوە، بەڵام بەهۆی دواکەوتنى وەرزی پێگەیشتنى بەروبومەوە لە هەرێم ئەو بڕیارە جێبەجێ ناکرێت، بڕیارە سەرەتای مانگی حوزەران ئەو بڕیارە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوەوە.”

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل