fbpx
Shadow Shadow

"لە بەدواداچوونێکی ناس کورد دا"

هەرێمی کوردستان.. لە دوو هەفتەدا نزیکەی هەزار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون

17:25 سێ شه‌ممه‌ 02 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی بەدواداچوونێکی ناس کورد، لە دوو هەفتەی مانگی ڕابردوودا نزیکەی هەزار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ڕوویانداوە.

.

مانگی ڕابردوو بەهۆی زۆری ڕووداوەکانی سوتانی پوش و پاوان دەتوانرێت بە مانگی ئاگرکەوتنەوە ناوبنرێت، بەشێوەیەک ڕۆژانە بە دەیان دۆنم دەغڵودان لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم سوتاون.

.

بەپێی ئەو زانیارییانەی  ناس کورد لە بەدواداچوونەکەیدا دەستی کەوتووە، لە پارێزگای دهۆک زۆرترین ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە تۆمارکراوە، بەجۆرێک لە دوو هەفتەی یەکەمی مانگی حوزەیراندا، زیاتر لە 400 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە ڕوویانداوە  و بەهۆیەوە نزیکەی 10 هەزار دۆنم زەوی لە شاخ و دەشتی ناوچەکە سوتاوە.

.

هاوکات لە سنوری پارێزگای سلێمانیش نزیکەی 70 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە ڕوویانداوە و چەندین دۆنم زەوی سوتاوە.

.

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، لە پارێزگای هەولێر،  ڕۆژانە 15 بۆ 20 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون، واتە لە دوو هەفتەی سەرەتای مانگی ڕابردوودا نزیکەی 300 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە ڕوویداوە، بەڵام نازانرێت چەن دۆنم زەوی سوتاوە.

.

هەموو ئەمانەو جگە لە ئاگرکەوتنەوەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک کە بە سەدان دۆنم زەوی سووتان و بەشێکی زۆریشی زەوی کشتوکاڵی بوون.

.

بە شێوەیەکی گشتی لە 15 ڕۆژی سەرەتای مانگی حوزەیراندا، نزیکەی هەزار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە  لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم ڕوویانداوە و بە هەزاران دۆنم زەوی سوتاون.

.

بەشێک لە ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە، بەتایبەت لە سنوری پارێزگای کەرکووک لە لایەن چەکدارانی داعش و “عەرەبە  شۆڤێنیەکانەوە” کراونەتەوە، ئەوەش بەپێی وتەی جوتیارانی ناوچەکە.

.

هەرچی ڕووداوەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەرێمە، وەک بەرپرسانی بەرگری شارستانی باسیانکردووە، بە ئەنقەست نەبوون و بەهەڵەی هاوڵاتیان یان پاشماوەی گەشتیاران کەوتوونەتەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل