Shadow Shadow

لە سبەینێوە ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 هاوردەى هەرێم دەکرێت

هەرێم؛ هەر سێ کەس و ئۆتۆمبێلێکى بەردەکەوێت

15:43 سێ شه‌ممه‌ 09 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

بەڕێوەبەرایەتى گشتى گومرگى هەرێم، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات “لەسبەینێوە رێگە بە بازرگانانى ئۆتۆمبێل دەدرێت، ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2020 هاوردە، بکەن، ئەمە لە کاتێکدایە بەگوێرەى ئامارێک لە هەرێمى کوردستاندا بە هەر سێ کەسێک ئۆتۆمبێلێکیان بەردەکەوێت.

.

لەراگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم، ئاماژە بەوە کراوە،  لەسەر داوای بازرگانان بڕیاریداوە لە سبەینێوە ڕێگە بە بازرگانانی ئۆتۆمبێل بدات ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020، هاوردە بکەن.

.

بەرپرسێکی هاتووچۆ لەو بڕوایەدایە، پێویستە حکومەت زیاتر لە ئۆتۆمبێلی تایبەت گرنگی بە هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی بدات و هاوڵاتیان والێبکات هۆکاری گواستنەوەی گشتی بەکاربهێنن، نەوەک تایبەت.

 

.

فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند :” هەرچەندە بەڕێژەیی و بەپێی ستانداردی جیهانی، مردن بە ڕوداوەکانی هاتووچۆ نەگەیشتووەتە ئاستی مەترسیدار، بەڵام ناکرێت هەر دابنیشین و هەوڵی چارەسەرکردنی نەدەین، ئەوەی پێویستە ئاماژەی پێبکەین خراپی هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی  گەورەترین کێشەی بۆ کەرتی هاتووچۆ دروستکردووە”.

.

 

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەرێم جگە لە پاس کە ئەویش لە ئاستێکی زۆر خراپدایە، هیچ هۆکارێکی دیکەی گواستنەوەی گشتی نییە، بۆیە هاووڵاتیان پەنا دەبەنەبەر ئۆتۆمبێلی تایبەت، بۆیە ئەرکی حکومەت و وەزارەتی گواستنەوەیە زیاتر لە هۆکارەکانی گواستنەوەی تایبەت، گرنگی بە گواستنەوەی گشتی بدەن و وا لە هاوڵاتیانیش بکەن، ئەو هۆکارەی گواستنەوەیە بەکاربهێنن.

.

بڕیارەکەى بەرێوەبەرایەتى گشتى گومرگى هەرێم لەکاتێکدایە، بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێم، نزیکەی ملیۆنێک و 700 هەزار ئۆتۆمبێل لە هەرێم بوونی هەیە و زۆرترینیان لە شاری هەولێرن کە ژمارەیان 791 هەزار و 72 ئۆتۆمبێلە.

.

ئەگەر ژمارەی ئۆتۆمبێل لە هەرێم بەراورد بکەین بە ژمارەی دانیشتوانی هەرێم کە نزیکەی پێنج ملیۆن کەسە، ئەوا بە نزیکەیی هەموو سێ کەسێک ئۆتۆمبێلێکی بەردەکەوێت.

.

هاوکات بەپێی دواین ئامارەکانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێم بۆ شەش مانگی ڕابردوو، ڕۆژانە 11 ڕوداوی هاتووچۆ لە هەرێم ڕوویانداوە و هەموو ڕۆژێک 10 کەس برینداربوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل