Shadow Shadow

هەرکەس سێ بە سێ تەڵاق بخوات سزا دەدرێت

22:59 سێ شه‌ممه‌ 30 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بە گوێرەی ڕۆژنامەی تایمزی هندستان، پەرلەمانی ئەو وڵاتە پڕۆژەیاسایەکی پەسەند کردووە کە تێیدا سزای ئەو موسڵمانانە دەدات سێ بە سێ تەڵاق بەکاردەهێنن.

.

ئەمرۆ سێشەممە، 30ى تەمموزی  2019  پەرلەمانی هندستان پڕۆژە یاسایەکی بۆ ڕوبەڕووبونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنانی موسڵمانی ئەو وڵاتە دەرکرد.

.

پڕۆژە یاساکە بە قەدەغەکردنی” تەڵاقی سێ بە سێ” ناسراوە کە لە لایەن موسڵامانانەوە بەرانبەر هاوسەرەکانیان بەکاردێت.

.

بە پێی دەقی  یاساکە هەرکەسێک تەڵاقی سێ بە سێ بەرانبەر هاوسەرەکەی بەکاربهێنێت بۆ دروستکردنی فشار لەسەری ئەوا سزا دەدرێت.

.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە پڕۆژە یاساکە 99 دەنگی بەڵێ و 84 دەنگی نەخێری بەدەستهێناوە.

.

چاوەڕیش دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا لە لایەن سەرۆکی وڵاتەوە واژوو بکرێت و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

.

یاساکە لە پێناو پارێزگاریکردن لە مافی ئافرەتانی موسڵمانی هیندستان دانراوە ، کە ماوەیەکە بە هۆی پێشکەوتنی تەکنەڵۆجیاو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە ڕوبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە.

.

لە ماوەی ڕابردوودا لە هندستان ژمارەیەک خۆپیشاندانی فراوان دژ بە بەرزبوونەوەی ئاماری تەڵاقدان لە نێوان موسڵماناندا ئەنجامدراوە و داوایانکردووە رێگری بکرێت لەو شێوازی تەڵاقدانە.

هەرکەس سێ بە سێ تەڵاق بخوات سزا دەدرێت

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل