fbpx
Shadow Shadow

هەركەس ناوی “سولەیمانی” بێت بۆی نییە بچێتە ئەمریكاوە

19:48 شه‌ممه‌ 25 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

لە ڕووداوێکی سەیردا ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رێگری لە دوو هاوڵاتی ئێرانی كردووە بچێتە خاكەكەیەوە، ئەوەش بەهپی ئەوەی  یەکێکیان نازناوەكەی “سولەیمانی” بووە.

،

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنیەكانی ئەمریكا رێگریان لە هاوڵاتیەكی ئێرانی كردووە بچێتە ناو ئەو وڵاتەوە، كە بارهەڵگرێكی پێبوە و ویستویەتی لە خاكی كەنەداوە بچێتە ئەمریكا، رێگریەكەش بەهۆی ئەوەوە بووە كە نازناوی خێزانەكەی “سولەیمانی” بووە.

،

ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها رێگریان لە خوێندكارێكی ئێرانی كردوە بچێتە ناو ئەو وڵاتەوە كە لەیەكێك لەزانكۆ ئەمریكیەكان خوێندویەتی.

،

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەخنەی لەو هەڵوێستەی ئەمریکا گرتوە و و ئاماژەی بەوەشداوە، پرسیاری ئایین و ئینتیمای سیاسی و بیركردنەوەیان لێكراوەو چونەتە ناو هەژمارە تایبەتیەكانیشیانەوە لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، ئەوەش نایاسایی و نا مرۆییە و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤە.

،

ناوی سولەیمانی كە نازناوی “قاسم سولەیمانی” سەركردەی پێشووی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران بوو، یەكێك بوو لەو كەسایەتیانەی كە بە دوژمنی ئەمریكا ناودەبرا و لە سەرەتای ئەم مانگەدا لەشاری بەغدای پایتەختی عیراق لەهێرشێكی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئەمریكادا كوژرا و ئەوەش گرژیەكانی نێوان ئێران و ئەمریكای گەیاندە لوتكە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل