fbpx
Shadow Shadow

هەرزەکارێکی ئەمریکی بە هۆکارێکی سەیر تەواوی ئەندامانى خێزانەکەى کوشت

23:19 سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانى ئەمریکا، هەرزەکارێکی 14 ساڵ سەرجەم ئەندامانى خێزانەکەى کوشتووە دوای ئەوەى زانیویەتی ئەو دایکەى کە گەورەى کردووە دایکی ڕاستەقینەى نەبووە.

بەپێی وتەى پۆلیس، “میسون سیسک دانیناوە بە کوشتنی باوکی (38 ساڵ) و هاوسەرەکەى (35 ساڵ) و هەردوو زڕ براکەى (6 ساڵ و 6 مانگ) و زڕ خوشکەکەى (5 ساڵ) لە ماڵەکەى خۆیان لە شاری ئیلکمۆنت لە ویلایەتی ئالابامای ئەمریکی.”

.

پۆلیسی شارەکە دەڵێت، “ڕۆژی 2ی ئاب، هەرزەکارەکە تەلەفۆنی بۆ پۆلیس کردووە و وتوویەتی لە ماڵەکەدا دەنگی تەقە دەبیسترێت، پاشان پۆلیس هەندێ دژیەکی لە قسەکانیدا بەدی کردووە و دواتر دانیناوە بە کوشتی سەرجەم ئەندامانى خێزانەکەى.”

لەبارەى هۆکاری تاوانەکە و بەپێی قسەى دراوسێکانی، پێش ماوەیەک هەرزەکارەکە زانیویەتی کە ماری سیسک دایکی ڕاستەقینەى نییە و هەڵسوکەوتى گۆڕاوە و دیار بووە کە کێشەى دەرونی هەبووە.”

دایکی ڕاستەقینەی هەرزەکارەکە ساڵی 2011 کۆچی دوایی کردووە، کۆتاجار کە بینیویەتی ساڵی 2008 بووە کە تەمەنی سێ ساڵان بووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل