fbpx
Shadow Shadow

هەرزەکارێکى تەمەن 14 ساڵ هەموو ڕۆژێک جەڵتە لێیدەدات

14:54 شه‌ممه‌ 09 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

هەرزەکارێکى ئه‌مریكى تووشى نه‌خۆشیه‌كى زكماك بووه‌ و ماوه‌ى چوارده‌ ساڵه‌ هه‌موو ڕۆژێك جه‌ڵته‌ى دڵ لێیده‌دات و دواى ئه‌و ماوه‌یه‌ نه‌شته‌رگه‌رى بۆ كراوه‌.

.

ڕۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یلى بڵاویكرده‌وه‌، جۆن تۆمس كه‌ ئێستا ته‌مه‌نى 14 ساڵانه‌ و خه‌ڵكى ئه‌مریكایه‌، مانگى ئابى ڕابردوو بۆ پشكنینێكى ئاسایى سه‌ردانى كلینیكى ڕاوێژكارى پزیشكه‌كه‌یان ده‌كات، دواى ئه‌وه‌ى گوێ بۆ ترپه‌ى دڵى ڕاده‌گرێت، پزیشكه‌كه‌ هه‌ست به‌ ده‌نگێكى نامۆ ده‌كات.

.

ڕۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت، دواى ئه‌وه‌ پزیشكه‌كه‌ داواى له‌ تۆمس كردووه‌ پشكنینى هێڵکارى دڵ بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى بزانرێت كه ئایا‌ توشى نه‌خۆشى “ALCAPA” بووه‌ كه‌ بۆرییه‌كانى دڵ ده‌گیرین و هه‌ندێكیان بەیەک ناگەن.

.

پاش ئه‌نجامدانى ئه‌و پشكنینه‌ ده‌رده‌كه‌وێت ئەو کەسە توشى هه‌مان نه‌خۆشى بووه‌ كه‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ تووشى هه‌ر منداڵێك ببێت پێش ئه‌وه‌ى بگه‌نه‌ ته‌مه‌نى یه‌ك ساڵان ده‌مرێت، به‌ڵام لاشه‌ى تۆمس توانیویه‌تى به‌رگه‌ى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بگرێت كه‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونى ته‌مه‌نیشیدا نیشانه‌كانى زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.

.

دواى دوو هه‌فته‌ پشكنین، نه‌شته‌رگه‌رى هه‌ڵكۆڵینى دڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفته‌ زكماكیه‌ بۆ تۆمس كراوه‌ و دواى ئه‌وه‌ى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ نزیكه‌ى شه‌ش كاتژمێرى پێچووه‌، سه‌ركه‌وتوو بووه‌ و ئێستا تۆمس نه‌خۆشخانه‌ى به‌جهێشتووه‌ و ته‌ندروستیشى جێگیره‌.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل