Shadow Shadow

ئەردۆغان چاوی لەناوچە كوردییەكانە

هەدەپە: 31ی ئادار ڕیفراندۆمی دیموكراسییە لە توركیا

19:17 پێنج شه‌ممه‌ 28 ئادار 2019
article image

ناس كورد

31ی ئاداری 2019، هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا بەڕێوەدەچێت، كە هەریەك لە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە) لەم هەڵبژاردنەدا لەگەڵ پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە) بەهاوپەیمانێتی و هەریەك لە پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) بەجیا و پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بەنوێنەرایەتی حەوت پارتی باكوری كوردستان بەشداری هەڵبژاردنەكە دەكەن.

لە نۆزدەیەمین خولی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا و بەپێی لێدوانەكانی كۆمسیۆن لەو وڵاتە، هەڵبژاردنەكە لە 30 گەورە شارەوانی توركیا و هەزار و 351 ناوچە بەڕێوەدەچێت، كە تیایدا 1251 ئەندامی ویلایەتەكان و 20 هەزار و 500 ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی هەڵدەبژێردرێن.

سەزای تەمەللی، هاوسەرۆكی هەدەپە لە میانی بەشداریكردنی لە كۆبونەوەی جەماوەری پارتەكەی لە شارۆچكەی سلیڤان و بیسمیلی سەر بە ئامەد وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند، هەدەپە هەرگیز دین ناكات بە ئامڕازی سیاسەت و دەنگ كۆكردنەوە و 31ی ئادار ڕیفراندۆمی دیموكراسییە لە توركیا.
وتیشی “لە رۆژی 31ی ئاداردا زۆرێك لە سەرۆكایەتی شارەوانیەكانی توركیا دەبەنەوەو دوای سندوقەكان دەكەون و رێگە نادەن ساختەكاری بكرێت، هەدەپە هێز لە جیاوازیەكانەوە وەردەگرێت و لەگەڵ پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی كورد و تورك و عەلەوی و كوردن و باوەڕیان بە دیموكراسی و دەنگی سندوقەكان هەیە.

13 پارت بەشداری هەڵبژاردنە خۆجێییەكان ئەكەن، كێبڕكێی گەورە لەنێوان كاندیدەكانی جەهەپە و ئاكەپەیە لە شاری ئەستەنبوڵ و ئەنقەرەیە، كە ئاكەپە بە لەدەستدانی یەكێك لەم دوو شارە گورزی گەورەی بەردەكەوێت ئەوە بەلەبەرچاوگرتنی قەبارە و ڕێژەی پایتەختی توركیا.

هەدەپە وەك پارتێكی باكوری كوردستان، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2014 دا سەرۆكایەتی شارەوانی 102 ناوچەی بردەوە، بەڵام ئاكەپە لەدوای سەپاندنی باری نائاسایی و لەساڵی 2016 وە 95 شارەداری سەر بە هەدەپەی لابردووە و قەیومی لەجێگایان داناوە، و لەئێستاشدا 40 لەو سەرۆك شارەوانیانە لەزینداندان.

ئەردۆغان لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا، زۆرترین كات لە ناوچەكانی باكوری كوردستان دەبینرا و میتینگی هەڵبژاردنی بۆ ساز دەكرا.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی ئاكپارتی و سەرۆككۆماری توركیا، لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەری كە لەلایەن رێكخستنەكانی پارتەكەیەوە لە پارێزگای كوتاهییە رێكخرا بوو ڕایگەیاند “لایەنە دەرەكی و ناوخۆییەكان یەكیان گرتووە بۆ شكستپێهێنانی ئاكپارتی لە هەڵبژاردنە خۆجێییەكان“.
ئەردۆغان وتیشی “بۆ بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەكانمان لە سووریا و بۆ ئەوەی رێڕەوی تیرۆر لە باشووری سنوورمان بەتەواوەتی بپچڕێنین، پێویستە تواناكانمان بەهێز بكەین لەم هەڵبژاردنەدا، و بۆ بەرەنگاربوونەوەی (تیرۆریستان) لە هەردوو ناوچەی قەندیل و شنگال لە باكووری عێراق، پێویستە هاوپەیمانی كۆمار لە نێوان ئاكپارتی و مەهەپە لە هەڵبژاردنە خۆجێییەكان سەركەوتن بەدەستبهێنن“.

باكوری كوردستان 32%ی خاكی توركیا پێكدەهێنێت و 17%ی دانیشتوانی توركیاش لەباكوری كوردستانن، ئەمەش وا دەكات پێویستی خزمەتگوزاری ببێتە خەمی لەپێشینەی دەنگدەرانی هەڵبژاردنی شارەوانیەكان، لەلایەكی ترەوە هەدەپە كار بۆ هێشتنەوەی شارەوانی شارە كوردیەكان دەكات لەدەست خۆیدا.

هێشتا كورد توانیویەتی لەتوركیا پارێزگاری لەخاكەكەی بكات بەو پێیەی 80%ی دانیشتوانی باكوری كوردستان كوردن و توركیش تەنها 12%ی دانیشتوانی ناوچە كوردیەكان پێكدەهێنێت، لەكۆی 81 پارێزگای توركیا، باكوری كوردستان 21 پارێزگایە.
ئەگەرچی كورد دووەم نەتەوەی توركیایە، بەڵام لەزۆرێك لەمافەكانی خۆی بێبەری كراوە و بەپێی دەستوریش نكوڵی بوونی دەكرێت، ئەوەش كاری هەدەپەی قورستر كردووە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل