Shadow Shadow

هەدەپە؛ ئیدانەى کوشتنى دیپلۆماتکارەکەى تورکیا دەکات

15:03 هه‌ینی 19 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

هاوسەرۆکانى پارتى دیموكراتى گه‌لان (هه‌ده‌په‌) لەبارەى هێرشەکەى هەولێر و كوشتنى دیپلۆماتكاره‌كه‌ى توركیا، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

.

 

 

له‌ڕاگه‌یه‌نراوەکەى هاوسەرۆکانى هەدەپە، جگە لەوەى ئیدانه‌ى كوشتنى دیپلۆماتكاره‌ توركه‌كه‌ له‌شارى هه‌ولێر ده‌كەن، ئاماژە بەوەش دەکەن “ئه‌وان له‌گه‌ڵ خه‌باتى ئاشتى و كه‌شوهه‌وایه‌كى دیموكراتى و ئارامیدان و هه‌موو  جۆره ‌ كرده‌وه‌یه‌كى توندوتیژى ڕە‌تده‌كه‌نه‌وه”‌.

.

لەبارەى بەئامانجگرتنى پەرلەمانتارێکى هەدەپە لەلایەن میدیاکانى تورکیاوە بەوەى کە برایەکى تۆمەتبارە بە رووداوەکە، لە راگەیەندراوەکەدا، روونکراوەتەوە ” قبوڵناکەین پەرلەمانتارێکمان بە بیانووی ئەو هێرشە و بەهۆی ناوی براکەیەوە بکرێتە ئامانج”.

.

داواى ئەوەش دەکەن “ئەو هێرشە ناڕوونە بە زووترین کات روونبکرێتەوەو هیچ گومانێک لەو بارەوە نەمێنێت و ئەنجامدەرانی ئاشکرا بکرێن”.

.

.

ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ (هه‌ینى)، میدیاكانى توركیا بڵاویان كرده‌وه‌، تۆمه‌تبارى ڕووداوى كوشتنى دیپلۆماتكاره‌كه‌ى توركیا، براى كچه‌ په‌رله‌مانتارێكى هه‌ده‌په‌یه‌.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل