fbpx
Shadow Shadow

"هەندێک لایەن دژایەتی دەکەن"

هێڤیدار ئەحمەد: مەسرور بارزانی سورە لەسەر پڕۆژەی چاکسازی

19:35 دوو شه‌ممه‌ 05 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی پارتی ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی سورە لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژەی چاکسازی مووچە و خانەنشینی و ئاشکراشیدەکات، هەندێک لایەن دژایەتی پڕۆژەکە دەکەن.

.

هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت سورە لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژەی چاکسازی مووچە و خانەنشینی، بەهیچ شێوەیەکیش سازشی لەسەر ناکات و دوودڵیش نییە لێی”.

.

وتیشی، وەک پارتی و وەک فراکسیۆنەکەشیان لە پەرلەمان بەهەمووشێوەیەک پشتگیری دەکەن و کاردەکەن بۆ سەرخستنی پڕۆژەکە و دەنگیشیان بۆ کۆکردووەتەوە و لۆبیشی بۆ دەکەن.

.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی باسی لەوەشکرد: “بە باسکردنی ناوی چاکسازی ‘تا’ هەندێک حزبی گرتووە و دژایەتی پڕۆژەکە دەکەن، هەرچەندە پڕۆژەکە بۆ خزمەتی خەڵکە و ڕاستکردنەوەی خراپییەکانە، کە خودی پارتی و یەکێتی پشکی شێرییان بەردەکەوێت لەو خراپییە، بەڵام وەک پارتی بەڵام ئێمە وەک پارتى سورین لەسەر ئەنجامدانى ئەو پرۆژەیە”.

.

هێڤیدار ئەحمەد ڕوونیشیکردەوە، لەئێستادا پڕۆژەکە لە ئەنجومەنی وەزیرانە و هەندێک گۆڕانکاری تێدادەکرێت و دواتر ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت.

.

ئەو پەرلەمانتارەى پارتى نەیشاردەوە، هەندێک پەرلەمانتار و حیزب بە ئاشکرا ڕوبەڕووى ئەو پرۆژەى چاکسازییە بوونەتەوە و دژایەتى دەکەن.

.

لە سێیەمین کۆبوونەوەی خۆیدا لە 30ی تەموزی 2019، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا پاش پێداچوونەوە بە پڕۆژەیاسای چاکسازی مووچە و خانەنشینیدا، پڕۆژەکە ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێتەوە.

.

پڕۆژەکە بڕینی مووچەی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە “بندیوارن” یاخود دوو مووچە وەردەگرن، یاخود وەزیر نەبوون و بە پلەی وەزیر خانەنشین کراون، یان بە هەر پلەیەک کە تێیدا نەبوون خانەشین کراون.

.

بەپێی وتەی عیزەت سابیر، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەماندا، ئەگەر پڕۆژەکە جێبەجێبکرێت، زیاتر لە 100 ملیار دینار بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل