ناس کورد-
پاش کۆبوونەوەیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان، ئەندامێکی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، “بەپێی ڕێكەوتنەکان هەواڵی خۆش دەبیستن”.
کۆبوونەوەی هەردوو شاندی پارتی و گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆتایی هات و لە دوای کۆبوونەوەکە هێمن هەورامی ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “بەپێی ڕێکەونەکان هەواڵی خۆش دەبیستن و هەموو لایەک پەرۆشن بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بەرەوە ئارامییەکی تەواو بچێت”.
ئەندامەکەی شاندی دانوستانکاری پارتی ڕەتیکردەوە ئەمڕۆ شاندەکەیان سەردانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بکات.
پێشتر کەمال کەرکوکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئەندامی شاندی دانوستانكاری پارتی تایبەت بە ناس كورد-ی راگەیاندبوو، کە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان تایبەتە بە پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کۆدەبێتەوە.
هاوکات هەر ئەمرۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبووەوە و سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مەکتەبی سیاسیی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتنەکەیان لەگەڵ پارتیدا واژۆ دەکەن.