fbpx
Shadow Shadow

هێشتا پێنج هەزار زیارەتکاری حەجی هەرێم بەرەو سعودییە بەڕێ نەکەوتوون

11:15 دوو شه‌ممه‌ 15 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاند، لە کۆی زیاترلە 7هەزار زیارەتکاری حەج، پێنج هەزاریان ماون بگوازرێنەوە بۆ سعودییە.

.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەڕێم، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: گەشتی  زیارەتکارانی هەرێم بۆ سعودییە لەی 11 ئەم مانگەوە دەستی پێکردوە و تا 26ی مانگ بەردەوام دەبێت.

.

وتیشی :لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا دوو هەزار زیارەتکاری حەج لە ڕێگەی  هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی گەیشتونەتە شاری مەدینە لە سعودییە.

.

نەبەز ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕێ دەکرێت تا 26 تەمموز زیاتر لە 5هەزار زیارەتکار لە هەرێمی کوردستانەوە بگوازرێنەوە بۆ سعودیە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل