fbpx
Shadow Shadow

دەسەڵاتی جێگرەکانی سەرۆکی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی دیارییان دەکات

هێشتا جێگرەکانی سەرۆکی هەرێم دەستبەکارنەبوون

15:39 شه‌ممه‌ 13 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

لەگەڵ ئەوەی کابینەی نوێی حکومەت پێکهاتووە و سەرۆکی هەرێم سوێندی یاسایی خواردووە بەڵام تا ئێستا جێگرەکانی سەرۆکی هەرێم دەستبەکارنەبوون.

.

لەوبارەوە جەعفەر شێخ مستەفا، کاندیدی یەکێتی بۆ جێگری سەرۆکی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند، تائێستا دەسەڵاتی جێگرانی سەرۆکی هەرێم دیارینەکراوە و هیچ گفتوگۆیەک لەسەر پرسە لەگەڵیان ئەنجام نەدراوە.

.

جەعفەر شێخ مستەفا ئاماژەی بەوەکرد، هێشتا دیارنییە کەی دەستبەکاردەبن و کەی سەرۆکی هەرێم ئەو بابەتە یەکلادەکاتەوە.

.

بەپێی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوو جێگری دەبێت کە لەلایەن خۆیەوە دەستنیشان دەکرێن و دەسەڵاتەکانیان بۆ دیاریدەکرێت.

.

بەپێی بەرکەوتەکانی لایەنە بەشدارەکانی حکومەت، بزوتنەوەی گۆڕانیش جێگرێکی سەرۆکی هەرێمی دەبێت کە مستەفای سەید قادر بۆ پۆستەکە کاندید کراوە.

.

جەعەر شێخ مستەفا، کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند، تائێستا هیچیان پێنەوتوون سەبارەت بە دەستبەکاربوونیان لە سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ جێگرەکەی دیکە لە پشکی گۆڕانە و دیارنییە کەی دەستبەکاردەبن و سەرۆکی هەرێم ئەوە یەکلادەکاتەوە.

.

جەعفەر شێخ مستەفا، تائێستا فەرماندەی هێزەکانی 70یە و کەسایەتییەکی سەربازییە، لەبارەی ئەوەی لە سەرۆکایەتی هەرێمیش وەک کەسایەتییەکی سەربازی دەردەکەوێت بە ناس کوردی وت: “تائێستا دەسەڵاتەکانیان دیارینەکراوە لەگەڵ جێگرەکەی دیکەدا و نازانێت چ دەسەڵاتێکی دەبێت، چونکە دوای دەستبەکاربوونیان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم کە فەرماندەی هێزە چەکدارەکانە دەسەڵاتەکانیان دیاری دەکات.”

.

ئەمە لەکاتێکدایە لە سەرەتای گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی حکومەت، کێشە لەنێوان گۆڕان و یەکێتیدا دروستبوو، لەسەر ئەوەی هەردوو لایان داوای دەسەڵاتی سەربازییان دەکرد بۆ کاندیدەکەی خۆیان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم .

.

کاندیدەکەی یەکیتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم، لە بارەی بەرنامەی کاریان لە سەرۆکایەتی هەرێم وتیشی: “یەکێک لە گرنگترین کارەکان کە لەم خولەدا کاری لەسەر دەکەن، دروستکردنی سوپایەکی نیشتیمانی و یەکگرتنەوەی هێزەکانی 70 و 80ی سەربە پارتی و یەکێتیە.”

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل