fbpx
Shadow Shadow

خۆپیشاندەران دەیانەوێت ڕێگرییان لێبکەن

هێزە ئەمنییەکان گۆڕەپانى تەحریر گەمارۆ دەدەن

10:32 شه‌ممه‌ 25 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

هێزێکى ئەمنى گۆڕەپانى تەحریرى لە ناوەڕاستى بەغدا گەمارۆدا، کە ماوەى چەند مانگێکە شوێنى خۆپیشاندانى بەفراوانى هاوڵاتییانى ناڕازییە لەدژى دەسەڵاتداران.

.

گەمارۆدانى گۆڕەپانى تەحریر، دواى چەند کاتژمێرێک هات لە کردنەوەى چەندین رێگە لەدەوروبەرى گۆڕەپانى تەحریر، سەرەڕاى کردنەوەى رێگەى محەمەد قاسم کە شەوى ڕابردوو گرژى بەخۆوە بینى.

.

بەوتەى شایەتحاڵان و چالاکوانان، خۆپیشاندەرانى گۆڕەپانى تەحریر ترسیان لێنیشتووە لە جموجۆڵى ئەمنى نوێ، لەلایەن لە هێزەکانى بەرەنگاربوونەوەى خۆپیشاندەران و هێزى دیکەوە.

بعد فتح ساحات مغلقة.. قوة أمنية تحاصر ساحة التحرير

پەیامنێرى ناس لە بەغدا ڕایگەیاند، ژمارەیەک خۆپیشاندەر بەرەو گۆڕەپانى خەلانى بەڕێکەوتوون بۆ ڕێگریکردن لە هێزە ئەمنییەکان تا بەرەو گۆڕەپانى تەحریر پێشڕەوى نەکەن.

.

لەلایەکى دیکەوە، هێزە ئەمنییەکان دەستیانکرد بە لابردنى بەربەستە کۆنکرێتییەکانى بەردەم گۆڕەپانى خەلانى و گۆڕەپانەکەیان کردەوە.

القوات الأمنية تفتح ساحة الخلانيالقوات الأمنية تفتح ساحة الخلانيالقوات الأمنية تفتح ساحة الخلانيالقوات الأمنية تفتح ساحة الخلانيالقوات الأمنية تفتح ساحة الخلانيالقوات الأمنية تفتح ساحة الخلاني

گەمارۆدانى گۆڕەپانى تەحریر، هاوکاتە لەگەڵ هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەرانى بەسرە و سوتاندنى چادرەکانیان و دەستگیرکردنى بەشێک لە خۆپیشاندەران.

.

دواى بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەرانى بەسرە، شارەوانى شارەکە دەستیکرد بە لابردنى پاشماوەى چادرە سوتاوەکانى خۆپیشاندەران.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل