fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

هێزە ئەمنییەکان لەگۆڕەپانیى خەلانیى بەغدا دەیان کەسیان بریندار کرد

15:55 پێنج شه‌ممه‌ 30 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

چالاکوانانى خۆپیشاندانەکانى عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، لەخۆپیشاندانەکانى دوێنێدا بەهۆى پێکدادانى نێوان هێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەران،  نزیکەى 15 خۆپیشاندەر لە گۆڕەپان و ناوچەکانى ترى بەغدا برینداربوون، بەرپرسانى حکومەتیش باس لە برینداربوونى ئەفسەر و سەربازێک دەکەن لەو پێکدادانانەدا.

.

لاى خۆیانەوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا چالاکوانان چەند گرتەیەکى ڤیدیۆییان بڵاو کردەوە، دیمەنى برینداربوونى ژمارەیەک لەخۆپیشاندەران پیشاندەدات کە برینى ژمارەیەکیان سەختە، چالاکوانان وتوشیانە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانه‌وە گازى فرمێسکڕێژ و چەکى ڕاوچی لەدژیان بەکارهاتووە.

.

فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى بەغداش ڕایگەیاند، لەگۆڕەپانى خەلانیدا بۆمب بەرەو ڕووى هێزە ئەمنیەکان وەشێنراوە و لەئاکامدا بووەتە هۆى برینداربوونى ئەفسەر و سەربازێکیان.

.

ئەو فەرماندەیە لەڕاگەیەنراوەکەیدا ئەوەشى ڕونکردوەتەوە، تا ئێستا هێزەکانیان دانیان بەخۆیاندا گرتووە و بەرپرسیارێتى خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى جێبەجێ کردووە.

.

فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى بەغدا داواش لەخۆپیشاندەرانى ئاشتیخواز دەکات هاریکارى هێزە ئەمنیەکان بکەن بۆ دۆزینەوەى ئەوانەى کارى تێکدەرانە ئەنجامدەدەن و لەگۆڕەپانەکە و ئەو شوێنانەش کە ئەمنیەتى پارێزراوە نەچنە دەرەوە.

.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل