fbpx
Shadow Shadow

بریندار هەیە

هێزە ئەمنییەکان بە گازى فرمێسکڕێژ شەڕى خۆپیشاندەران دەکەن

17:52 هه‌ینی 15 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پێکدادانى نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە گۆڕەپانەکانى تەحریر و خەلانى لە بەغداد بەردەوامییان هەیە و 30 خۆپیشاندەر بەهۆى گازی فرمێسکڕێژەوە بریندرا بوون.

,

میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گازى فرمێسكڕێژ ده‌هاوێژنه‌ خۆپیشانده‌ران، به‌ڵام خۆپیشاندەران پاشه‌كشە‌یان نه‌كردووە و چه‌ند دیوارێكى كۆنكرێتیان له ‌گۆڕه‌پانى خه‌لانی شكاندووە و له ‌ته‌حریره‌وه‌ چونه‌ ناو گۆڕه‌پانى خه‌لانی كه‌ لێكه‌وه‌ نزیكن.

,

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوە، لە گۆڕەپانى خەلانى به‌هۆى گازى فرمێسكڕێژه‌وه،‌ زیاتر له‌ 30 خۆپیشانده‌ر توشى ته‌نگەنه‌فه‌سى بوون ڕەوانەى نەخۆشخانە کراون.

,

گرژییەکانى ئەو دوو گۆڕەپانەى خۆپیشاندانەکان کە دەکەونە ناوەڕاستى بەغدادەوە، تا ئێستا بەردەوامییان هەیە و هیچ ئامارێک لەبارەى کوژرانەوە بڵاونەکراوەتەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل