fbpx
Shadow Shadow

ناس کورد وردەکاریی ڕووداوەکە بڵاودەکاتەوە

هێزەکەى هەواڵگریی عێراق چۆن چوونە سنورى گەرمەسێر و چۆنیش کشانەوە؟

15:39 چوار شه‌ممه‌ 29 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

هێزێکى دەزگاى هەواڵگریی عێراق “بەهەڵە” چوونە سنورى گەرمەسێر، بەڵام بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئاسایشى ناوچەکە گەڕانەوە شوێنەکانى خۆیان و ناوچەکەیان جێهێشت.

.

دوێنێ سێشەممە، 28ى کانوونى دووەمى 2020، هێزێکى سەر بە دەزگاى هەواڵگریی عێراق چوونە ناوچەى کۆڵەجۆى زەنگاباد لە دەڤەرى گەرمەسێر کە چوار ئۆتۆمبیلى سەربازى لەجۆرى هەمەریان پێبووە.

.

عەقید شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەرپرسى هێزەکانى ئاسایشى ناوچەى کۆکس و کۆڵەجۆ بەناس کوردى ڕاگەیاند، “لەلایەن بنکەیەکى هێزى پێشمەرگەى کوردستانەوە لە دێى عەلى خەڵەف ئاگادارکراینەوە کە هێزێکى عێراقى هاتوونەتە ناوچەکە، دواتر چووینە لاى هێزەکە و داواى ڕوونکردنەوەمان لێکردن چونکە ئەوان بەبێ هیچ بڕیارێکى فەرمى و ئاگادارکردنەوەى پێشوەختە هاتبوونە ناوچەکەوە، ئەوانیش ئەوەیان پێڕاگەیاندین کە کە بەهەڵە هاتوونەتە ناوچەکەوە و دەبوو بچنە ناوچەى قەرەتەپەوە”.

.

وتیشى “هێزەکە داواى لێبوردنى کرد و دواتریش بەپێى ئۆسوڵ مەفرەزەمان لەگەڵیاندا نارد و ڕەوانمانکردن بۆ ئەو شوێنەى بۆى دەچوون و هیچ گرفت و ئاڵۆزیەک دروست نەبوو بەشێوەیەکى زۆر گونجاو مامەڵەمان لەگەڵ ڕوداوەکە دا کرد”.

.

بەگوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد، مەبەست لە چوونى ئەو هێزە بۆ ناوچەکە بۆ کۆکردنەوەى زانیاریى بووە لەسەر جمجۆڵەکانى داعش لەو ناوچەیە، هەروەها کۆکردنەوەى زانیارى لەسەر ناوچەکانى کارێز و سنورى کفرى و چەند گۆڕانکاریەکى ترى سەربازیى لەناوچەکەدا.

.

بەشێک لەو ناوچەیەى کە هێزەکەى هەواڵگرى عێراق چووبونە ناوییەوە، بۆشایی ئەمنییە و چەکدارانى داعش چەند جارێک لەو سنورەوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل