fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

هێزەکانی سەر بە “سەدڕ”بە هەشت جۆر چەک هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەرانی نەجەف

11:59 پێنج شه‌ممه‌ 06 شوبات 2020
article image

ناس کورد–

ئەو هێزە چەکدارانەی ئێوارەی دوێنێ هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەرانی شاری نەجەف زیاتر لە هەشت جۆر چەکیان بەکارهێناوە و دەیان خۆپیشاندەریان کوشتوە و بریندار کردوە.

.

ئێوارەی دوێنێ (چوارشەممە، 5ی شوباتی 2020)، ژمارەیەک هێزی چەکدار هێرشیان کردە سەر گۆرەپانی سەدرەین لەناوەڕاستی شاری نەجەف و بەگازی فرمێسکڕێژ و چەندین جۆر چەک ڕوبەڕوی خۆپیشاندەران بونەوە و بەهۆیەوە تا ئێستا 11 خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە 80 کەسی دیکەش بریندار بون.

.

ڕەسول شەرع، چالاکوانی خۆپیشاندانەکانی نەجەف ڕایگەیاند :”ئەو هێزە چەکدارانەی هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران هەشت جۆر چەکیان بەکارهێناوە دژی خۆپیشاندەران، هەروەها لەکاتی هێرشەکەشدا وێنەی موقتەدا سەدڕ و محەمەد سەدڕی باوکیان بەرز کردوەتەوە”.

.

ڕەسوڵ شەرع ئاماژەی بەوەکرد :”لە کاتژمێر 4ی دوانیوەڕۆی دوێنێوە کڵاوشینەکانی لایەنگرانی سەدڕ لەنزیک گۆرەپانی سەدڕەین وەستاون و هێرشیان کردوەتە سەر خۆپیشاندەران و تاوەکو شەو لەوێ بون دەستیان بەسەر گۆڕەپانەکەدا گرتوە”.

.

ئەو چالاکوانە باسی لەوەکرد :”ئەو کەسانەی هێرشەکەیان کردوە لایەنگری سەدڕ بون و چەکی (ئار بی جی و  بی کەی سی و ئێم 16 و کڵاشینکۆف) و دەمانچە و ڕومانە و مۆلۆتۆڤ و  چەقۆ و کەتەر بەکارهێناوە، هەروەها کارەبای خێمەکانیان بڕیوە و ژمارەیەکی زۆریان سوتاندون و بەتوندی ڕوبەڕوی خۆپیشاندەران بونەتەوە”.

.

چالاکوانەکەی نەجەف وتویەتی :”هەر شەوی ڕابردو ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی پۆلیس و وەڵامدەرەوەی خێرا و سوات هاتونەتە گۆڕەپانەکە بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران بەڵام لایەنگرانی سەدڕ ژمارەیان هێندە زۆر بوە کە کۆنتڕۆڵ نەکراون”.

.

بەگوێره‌ی وتەی خۆپیشاندەران :”ئەو کەسانەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە بەناوی گروپی کڵاوشینەکانی سەر بە موقتەدا سەدرەوە چونەتە گۆڕەپانەکە و وتویانە خۆپیشاندەران دەپارێزین بەڵام لەپڕ سەرجەم کەناڵەکانیان دەرکردوە و کەوتونەتە وێزەی خۆپیشاندەران”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل